توێژه‌رانی زانكۆی پزیشكی كارۆلینای باكوور له‌ڕێگه‌ی وێنه‌گری ئێم.ئاڕ.ئای و ته‌كنیكه‌كانی فێربوونی ماشین له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا توانیان به وردبینی 95% گه‌شه‌ی توانایی ئه‌قڵی منداڵ له ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا پێشبینی بكه‌ن. جان گیلمۆر نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌م پێشبینییه یارمه‌تیمان ده‌دات كه كێشه‌ی گه‌شه‌ی توانایی عه‌قڵی منداڵ زۆر زوو دوای له‌دایكبوونی پێشبینی بكه‌ین. بۆ ئه‌و منداڵانه ڕه‌چاوكردنی چاره‌سه‌ری پێویست له ساڵی یه‌كه‌می ژیانیاندا یارمه‌تی ده‌دات كه دواتر باشتر گه‌شه‌بكه‌ن". له‌م توێژینه‌وه‌دا كه‌ڵك له ژیری ده‌ستكرد وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی مادده‌ی سپی له‌ناو مێشكدا بكرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه پێشبینی بكه‌ن كه گه‌شه‌ی منداڵه‌كه چۆن ده‌بێت. توێژه‌ران له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی ژیری ده‌ستكردو وێنه‌گریی ئێم.ئاڕ.ئای مه‌ترسی نه‌خۆشییه ده‌روونی ده‌مارییه‌كان وه‌ك ئۆتیزم و شیزۆفێرنیا پێشبینی بكه‌ن. گیلمۆر ده‌ڵێت "توێژینه‌وه‌كه‌مان ده‌ریده‌خات كه تۆڕی مادده‌ی سپی له‌كاتی له‌دایكبووندا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یارمه‌تی پێشبینییه‌كان ده‌دات. هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵی دیكه كردووه كه به‌ر له‌واده‌ی خۆیان له‌دایكبوون و دیسان وه‌ڵامه‌كان وه‌ك پێشووتر بوون. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه ده‌كرێت ئه‌م ده‌ستكه‌وه بگشتێنرێت و هه‌میشه دروسته". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure