توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان له زانكۆی پزیشكی نۆرس ئیستێرن ده‌ریده‌خات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هێلكه‌ی زۆر‌و خواردنی پا كۆلێسترۆڵ ده‌خۆن مه‌ترسی مردنی زوو و توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر زیاتره. نۆرینا ئالێن نووسه‌ری به‌رپرس له‌م بابه‌ته ده‌ڵێت "هۆكاری ئه‌م شته كۆلێسترۆڵه، كه له هێلكه‌دا یه‌كجار زۆره. له به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی ته‌ندروستدا ده‌بێت كۆلێسترۆڵێكی كه‌متر به‌كاربهێنرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆلێسترۆڵی كه‌متر به‌كارده‌هێنن، مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵیان كه‌متره". زه‌ردێنه‌ی هێلكه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌كانی كۆلێسترۆڵه له‌ناو هه‌موو خواردنه‌كاندا. یه‌ك هێلكه‌ی گه‌وره 186 میلیگرام كۆلێسترۆڵی له زه‌ردێنه‌كه‌یدا هه‌یه. خواردنه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك گۆشتی سوور و خواردنه پاچه‌ورییه‌كان وه‌ك رۆن رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلێسترۆڵیان هه‌یه. توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر به‌كارهێنانی هێلكه‌یان وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ سه‌یر نه‌ده‌كرد، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه هه‌م توێژینه‌وه‌كان زۆر به‌رفراوان نه‌بوون و هه‌م ماوه‌یه‌ك كه توێژینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرد، كورتبوو. ئه‌گه‌ر دوو كه‌س رێك به‌رنامه‌ی خواردنیان وه‌ك یه‌ك بێت و تاكه جیاوازی به‌رنامه‌ی خواردنیان هێلكه بێت، ده‌كرێت كاریگه‌ری هێلكه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ته‌واوه‌تی ده‌ربكه‌وێت. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا زانرا كه سه‌رچاوه‌كانی كۆلێسترۆڵ یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان دڵن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure