دایكان پێویسته له‌كام ته‌مه‌نه‌وه خۆراك بده‌ن به منداڵه‌كانیان كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه په‌سه‌ند كراوه؟ كام جۆره خۆراكه بۆ ته‌ندروستی و گه‌شه‌ی منداڵ گرنگه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: منداڵی ساوا له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییه‌وه پێویسته خۆراكیان پێبدرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجاریش پاش چوار مانگی به‌گوێره‌ی توانای منداڵه‌كه بۆ خواردن و پێداویستییه خۆراكییه‌كانی. باشترین ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت منداڵه‌كه‌ت ئاماده‌یه بۆ پێدانی خۆراك بریتین له: 1-منداڵه‌كه ئه‌توانێت سه‌ری به‌ڕێكی به‌رزبكاته‌وه‌و سه‌ری به‌ڕێكی ڕابگرێت. 2-كاتێك خواردنی لێ نزیكده‌كه‌یته‌وه، ده‌می ئه‌كاته‌وه یان ده‌ستی بۆ ئه‌بات. 3-منداڵه‌كه گرنگی ئه‌دات به خواردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ری یان هه‌وڵده‌دات تامی بكات. جۆر‌و بڕی خۆراك به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن: 1-له‌كاتی له‌دایكبوونه‌وه تا 4 مانگ: ته‌نها شیری دایك. 2-ته‌مه‌نی (4٤ تا 6) مانگ: سه‌ره‌تا -سریلاكی برنج، پاشان سریلاكی شۆفان یان جۆ بڕی 1 یان 2 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه دوو جار. 3-ته‌مه‌نی (6 تا 8) مانگ: *سه‌وزه بگوشرێت و ئاوه‌كه‌ی پێبدرێت وه‌ك ته‌ماته‌و خه‌یار یان پاكبكرێت و بدرێت له ڕنه‌و به كوڵاوی پێیبدرێت 2 یان 3 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. *میوه بگوشرێت و ئاوه‌كه‌ی پێبدرێت یان پاكبكرێت و بدرێت له ڕنه 2 یان 3 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. *شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتی 100%: باشتره له ماڵه‌وه خۆت ئاماده‌ی بكه‌یت 2 یان 3 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. *گۆشت به باشی بكوڵێت و جوان له‌تبكرێت یان بدرێت له قیمه دوای كوڵاندنی 1 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. *پاقله‌مه‌نییه‌كان به‌باشی بكوڵێت و جوان له‌تبكرێت یان بدرێت له قیمه دوای كوڵاندنی 1 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. *ئاوی شۆربای برنج و سه‌وزه‌و گۆشت 2 یان 3 كه‌وچكی چێشت ڕۆژانه. 4-ته‌مه‌نی (9 تا 10) مانگ: *زه‌ردێنه‌ی هێلكه به باشی كوڵابێت و جوان له‌ت كرابێت. *په‌نیر جوان له‌ت كرابێت. *ماست بێ سه‌رتوێژ. *میوه‌ی تازه پاكبكرێت و بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووكه‌وه. *سه‌وزه پاكبكرێت و بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووكه‌وه. *نان ته‌ڕو نه‌رم بێت و بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووكه‌وه. -پێویسته له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر له منداڵه‌كه‌ت نه‌كه‌یت بڕێكی زۆر بخوات كاتێك وازی هێنا له خواردن. 5-ته‌مه‌نی (11 تا 12) مانگ: *چیتر ڕێگه به منداڵه‌كه ئه‌درێت خۆراكی ئاسایی خێزانه‌كه بخوات به‌مه‌رجێك كوڵاو بێت یان شل بێت و بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووكه‌وه. *ڕێگه به منداڵه‌كه‌ت بده ئاره‌زووی له‌كام جۆری خۆراكه، ئه‌وه بخوات و هانی مه‌ده كه بڕێكی زیاتر بخوات له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت. ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت منداڵ پێش یه‌ك ساڵ بیخوات یان ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕه‌نگه حه‌ساسیه‌ت دروستبكات: *سپێنه‌ی هێلكه‌و مزره‌مه‌نییه ترشه‌كان و شیری مانگا‌و كه‌ره‌ی فستق عه‌بید. *هه‌نگوین و ئاو و شۆربای گه‌نمه‌شامی. 8ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕه‌نگه له قورگ بگیرێن و ببنه هۆی خنكان وه‌ك خواردنی گه‌رم و ترێ و چه‌ره‌س و گوێزه‌رو سێ‌و و شیرینی و گۆشتی نه‌كوڵاو و له‌ت نه‌كراو. *به‌هارات و تونی له خواردن و ترشیات. *خۆراكی زۆر شیرین. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure