چالاكییه‌كی كه‌می جه‌سته‌یی وه‌ك پێڕاگه‌یشتن به باخچه‌یه‌ك یان پیاسه‌كردن له پاركدا ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار له ژنانی سه‌روو63٦٣ ساڵ كه‌مبكاته‌وه. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه ئه‌و بڕه چالاكییه مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشییه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك و وه‌ستانی دڵ 22% كه‌مده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسی مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه 42% داده‌به‌زێنێت. ده‌یڤید گاف به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "كاتێك به خه‌ڵك ده‌ڵێین جموجوڵتان زۆربێت، مه‌به‌ستێكمان هه‌یه‌و توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت كه بۆ ژنانی به‌ته‌مه‌ن هه‌رجۆره جوڵه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار". گاف ده‌شڵێت كه ده‌ستكه‌وته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێنوێنییانه‌ی بۆ چالاكی جه‌سته‌یی ده‌درێن به خه‌ڵك، یه‌كده‌گرنه‌وه‌و ڕێنوێنییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ده‌بێت خه‌ڵك ژیانێكی بێجوڵه بگۆڕێت بۆ ژیانێك كه جوڵه‌ی تێدایه، جا ئه‌و جوڵه‌یه هه‌رچه‌ندێك بێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 5800 ئافره‌تی 63 بۆ 97 ساڵی كراوه تا ده‌ربكه‌وێت كه ئایا جوڵه‌یه‌كی جه‌سته‌یی كه‌م ده‌توانێت مردن به ۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مبكاته‌وه یان نا. له‌م توێژینه‌وه‌دا له ئامێرێك به‌ناوی له‌زپێو كه‌ڵك وه‌رگیراوه كه ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی زۆر كه‌م وه‌ك قه‌دكردنی جلوبه‌رگ تۆمار ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو كه تێیاندا پشتده‌به‌سترا به پرسیاركردن له خودی به‌شداربووان تا ڕاده‌ی جموجوڵیان بڵێن، ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر كاریگه‌ری جوڵه‌ی كه‌م له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ ژنانی به‌ته‌مه‌ن ده‌كرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure