توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره، به‌وپێیه‌ی كه چه‌نده هه‌ستده‌كه‌ن گه‌نجن، كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌یه. شێڤان نێوپارت پڕۆفیسۆر له زانكۆی كارۆلینای باكوور ده‌ڵێت "له‌مدواییه‌دا زانیومانه هه‌ندێك شت هه‌یه كه به ته‌مه‌نه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌ن كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ژیانیاندا هه‌یه. ئێستا ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه ده‌ریده‌خات كه دركی كه‌سه‌كان له ته‌مه‌نیان چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ستی كۆنترۆڵ به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر خۆیاندا زیاتره هه‌ستده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان كه‌متره". توێژینه‌وه‌كه 116 كه‌سی ته‌مه‌نی 60 بۆ 90 ساڵان به‌شداربووی بوون و 107 كه‌سی ته‌مه‌نی 18 بۆ 36 ساڵ ڕۆژانه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك زانیاری‌یان له به‌ته‌مه‌نه‌كان وه‌رده‌گرت. داوا له به‌شداربووان ده‌كرا كه به‌راوردی سترێسی ڕۆژانه، ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و هه‌ستی كۆنترۆڵیان بكه‌ن و لێیان بپرسن كه هه‌ستده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان چه‌نده‌یه. هه‌ستی كۆنترۆڵ له به‌شداربوواندا نه‌بووه هۆی گۆڕانكاری ڕوانگه‌یان به ته‌مه‌نیان به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سترێس و گۆڕانی به‌رچاوی باری ته‌ندروستی كاریگه‌ری بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان هه‌ستبكه‌ن ته‌مه‌نیان زیاتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure