له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دروست بۆئه‌وه‌ی هاوكارت بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئاسووده بیت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی رۆژانه به‌ده‌ستی ده‌هێنیت. 1- له‌كاتی به‌یانیاندا پێش كاتی ده‌وام له‌خه‌و هه‌سته‌و ده‌ستبكه به‌وه‌رزشكردن بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك، جگه له‌وه‌رزشكردن كاتی پێویستیش دابینبكه بۆئه‌وه‌ی خۆت ئاماده‌بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه گورجوگۆڵ ده‌بیت و هه‌روه‌ها زۆرترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌یانیاندا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستاون، بۆیه گونجاوترین كاته بۆئه‌وه‌ی ئارامی وه‌ربگریت و له‌سه‌رخۆ ئاماده‌بیت، به‌وشێوه‌یه‌ش خۆت دوور راده‌گریت له‌ناكۆكی. 2- له‌گه‌ڵ هه‌موو رۆژێكی نوێ‌دا بزانه كه هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه، بۆیه هه‌رگیز بیر له‌دوێنێ مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌ڵه‌كانی رابردوو له‌یاد بكه، چونكه بیركردنه‌وه له‌هه‌ڵه‌كانی دوێنێ رێگره له‌دروستبوونی سه‌ركه‌وتن. 3- هه‌میشه باوه‌ڕت به‌تواناكانت هه‌بێت و باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت، دوودڵی به‌شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌روه‌ها جه‌وت لێ تێكده‌دات، ئه‌وه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام توڕه بێت و هه‌روه‌ها قه‌له‌ق بێت. 4- به‌رده‌وام گرنگی به‌داڕشتنی به‌رنامه بده بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانت له‌و رۆژه‌دا به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ئاگابه له‌كاته‌كانت به‌وهۆیه‌ی كه رۆژێك ته‌نها پێكهاتووه له 24 كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كات دابینبكه بۆ وه‌رگرتنی پشوو. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure