زاهیر سدیق ئه‌گه‌رچی مێژوی كاركردنمان له پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی زاموا وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام من پێشتر به‌هۆی برایه‌كی پێشمه‌رگه‌م له هه‌رێمی چوار كه شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر ئامر هه‌رێمی بوو، ناوی مامۆستا سه‌روه‌تم بیستبوو، ئه‌وكات ته‌مه‌نم 17 ساڵ بوو، ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك، پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی چوار بوو، دوای تێپه‌ربوونی زه‌مه‌ن و له‌ساڵی 1995 به‌دیداری شاد بووم و باسی دامه‌زراندنی گه‌له‌رییه‌ك كرا‌و زۆر خۆشحاڵ بوو، ئه‌و هه‌موو ئاماده‌یی خۆی نیشاندا و به‌لایه‌وه زۆر باش بوو، له‌و بار‌و دۆخه دژواره، گه‌له‌رییه‌كی هاوبه‌ش بۆ كاری هونه‌رمه‌ندان، به‌هه‌موو شێواز و ستایله جیاوازه‌كان بكرێته‌وه، به‌لای مامۆستا سه‌روه‌ته‌وه گرنگ بوو، بۆ ده‌سپێكردن له یه‌ك ژوری ته‌نیاشه‌وه بێت ئێمه‌ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌و وتی : كاكه وه‌ره بزانه من له ماڵه‌وه له‌پاڵ مه‌تبه‌خه‌كه، هه‌مان شوێنی نانخواردن و خواردن دروستكردن چۆن كارده‌كه‌م! ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بیت كار هه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵێ كاتێك سه‌ردانم كرد له‌شوقه‌یه‌كی بچوكی گه‌ره‌كی توی مه‌لیك، لای فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ئه‌و دیمه نه‌و ئه‌و عه‌شقه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م بینی، له‌و چوارچێوه ته‌سكه‌دا چۆن كا ر ده‌كات !! هیچ شوینیكی وای نییه. ئه‌م دیمه‌نه‌م بۆ به‌رێز هێرۆ خان گێرایه‌وه و باسی كار‌و نه‌بوونی ئه‌وكاته‌ی به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانم بۆكرد و پێم راگه‌یاند: له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌ردانت كه‌ن، تۆ ئه‌گه‌ر بۆت ئه‌كرێت سه‌ردانی ماڵه‌كانیان بكه. به خۆشحاڵیه‌وه داواكه‌ی په‌سه‌ند كردوو یه‌كه‌م ماڵ كه چوین ماڵی مامۆستا سه‌روه‌ت بوو، ئیدی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شیكی زۆر له نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند له سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد . له ماڵه جوانه‌كه‌ی مامۆستای گه‌وره سه‌روه‌ت سه‌وز، گفتوكۆی گه‌رمی ئیمه بۆ هه‌نگاو نان و دروست بوونی پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندان و فرۆشی تابلۆ و به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ ماڵ و شوێنی گشتی و دامه‌زراندی هونه‌رمه‌ند له شوێنی هونه‌ری و دروستبوونی ژیانیكی باشتر بۆ هونه‌رمه‌ندان باسكرا، هه‌ر له‌زاموا چه‌ند هونه‌رمه‌ندیكی به‌رێز به پاداشتیكی ره‌مزی به‌ڵام له و دۆخه ناهه‌مواره ده‌توانم بڵێم باش و پێویست بو مانگانه كار، كرا. دواتریش به‌هه‌مان شێوه‌ی زاموا له هه‌ولێریش بۆ گه‌له‌ریی ئه‌ربێلا ئه‌و كارانه ئه‌نجام درا. ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاته‌ش هه‌ندیك لێره‌و له‌وێ دژ بوون، یان ده‌یانویست به‌چاویكی كه‌م سه‌یری پرۆژه‌ی بنیاتنانی زاموا و ئه‌ربێلا كه‌ن و له‌رۆژی خۆیدا بابه‌تیك له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌نوسم، به‌ڵام ئیمه له دیدگایه‌یكی ته‌واو هونه‌ریه‌وه ره‌نگرێژی به‌رنامه‌ی كاری زاموامان دارشت و ئیستاشی له‌سه‌ر بێت زاموا په‌یره‌وی ئه‌و سه‌ره‌تایانه ده‌كات كه پێشتر دارێژرابو وه دوور له پاشكۆبون بۆ هیچ ئایدیایه‌كی سیاسی… ئیدی ده‌نگی نه‌شاز و بۆچونی ژه‌هراوی وه‌ك بڵقی سه‌رئاویان لێهات . سڵاو بۆ رۆحی پاكیزه‌یی مامۆستا سه‌روه‌ت سه‌وز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure