1/4/2019 09:05 AM

خوێندنی باڵا پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ده‌كات

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی وۆركشۆپێك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی و هاندانی توێژینه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستیيه‌ ئاستبه‌رزه‌كان و پشتیوانیكردنی توێژه‌رانی به‌توانا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی وۆركشۆپێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سازده‌كات.

له‌و وۆركشۆپه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری گۆڤاره‌ زانستیه‌ ئاستبه‌رزه‌كان ئاماده‌ی ده‌بن، بڕیاره‌ له‌ (٨/٤/٢٠١٩) به‌ سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی زانكۆكان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، تيایدا تاووتوێی چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی ده‌كرێت، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی و پێداویستیيه‌كانی ئه‌مڕۆو داهاتووی بواری زانست له‌ كوردستان بگونجێت.


خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved