1/4/2019 04:19 PM

بەختیار عەلی نوێترین بەرهەمی شیعری خۆی بڵاوکردەوە


ئەو باڵندەیە هیچ نییە جگە لە سێبەری شاعیران، لەو خەیاڵە دڕندە و نەخۆشانەی پڕن لە چرکەی دڕ، لەو گوژمە ساردانەی زمان کە وەک جانەوەری برسی پەلامارمان دەدات،ئەوە باڵندە نییە، ئەوە ڕۆحی شاعیرەکانە کە لە ڕابوردووەوە هاتووە، نوێنەری ئەو سەردەمە دوورانەیە کە شیعر تێیدا دەبێت بە حوکمڕان، نوێنەری ئەو سەردەمانەیە کە شیعر عەرشەکان دەڕوخێنێت و پادشاکان بە لادا دەخات.

ئەم کتێبەی بەختیار عەلی پێکهاتووە لە ٤٨ پارچە شیعری نوێ لە دوتوێی کتێبێکی قەبارە بچوکدا،یەکەم شیعری ئەم نوسەرە لەساڵی ١٩٨٣ یەکەم قەسیدەی خۆی بەناوی (نیشتیمان ) نویسووە جگە لەم دوو بەرهەمە خاوەنی (٨) کتێبی شیعری دیکەیە ، جگە لەشیعر خاوەنی چەندین ڕۆمان و بابەتی فیکری و تییۆرییە کە ماوەی ڕابردوو ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان) و کتێبێکی تیۆری بەناوی (ناشوێن) بڵاو کردەوە ، لە ئیستەدا بەرهەشیعریەکەی بڵاوکردەوە ، ئەم کتێبە لەسەر ئەرکی نووسەر خۆی بەچاپ گەیەنراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند ئەرکی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەیان لە ئەستۆگرتووە.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved