2/4/2019 09:24 AM

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی واڕێش بەڕێوەدەچێت

نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بە تەرکیز لەسەر کەلتووریی گەلان واتە دابوونەریتەکانی کرداریی، گوتاریی و ژینگە بەڕێوەدەچێت.

نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" Varesh بە تەرکیز لەسەر کەلتووریی گەلان واتە: دابوونەریتی کرداریی، دابوونەریتی گوتاریی و دابوونەریتی ژینگە و بە هاوکاری دایرەی گشتیی فەرهەنگ و هونەری پارێزگای مازەندەران و بە هاوبەشی ڕێکخراوەی سینەمایی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران و
هەروەها پارێزگاریی مازەندەران لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی ئەپرێلی 2019 لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای مازەندەران لە باکووری وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بریتین لە: بەهێزکردن و پشتیوانی لە بەرهەم و فیلمەکان بە ناوەرۆکی مرۆڤناسی بە تەرکیز لەسەر بابەتی کەلتووری گەلان، پەیوەندیی کاریگەر لەگەڵ چالاکڤانانی بواری کورتە فیلمی چیرۆکی، دیکۆمێنتاریی و ئەنیمەیشن و ناساندنی ڕوخسارە ئەخلاقییەکانی بواری سینەمای نەتەوەیی و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ فیلمسازانی دەورووبەری دەریای کاسپییەن و بواری شارستانییەتی هاوبەش بە مەبەستی بەدەستهێنانی گۆڕانگارییەکانی نوێی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.

ئەم ڕووداوە سینەماییە لە سێ بەشی سەرەکی "پێشبڕکێی نەتەوەیی"، بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" (میراتی هاوبەش) کە زمانەکانی پارسی، میراتی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ئێران، ئەفغانستان و تاجیکستان و دەریای کاسپییەنیش میراتی سروشتی وڵاتانی ئێران، ئازەریابجان، ڕووسیا، تورکستان و قەزاقستان و بەشی پێشبڕکێی "تەرنە وا" کە بە زمانی مازەندەرانی یانی "شنەی نوێی" لەسەر بنەمای دابوونەریتەکانی کرداریی، گوتاریی و ژینگە، بەشی "تایبەت" واتە نمایشی فیلمەکان بە تەوەریی جەنگەڵەکانی هیرکانی، بەشی "ڕێزلێنانی فیلمسازێک"، بەشی "چاوخشاندنێک بە فیلمەکانی مرۆڤناسی پارێزگای گیلان"، بەشی "چاوخشاندن بە فیلمەکانی مرۆڤناسی وڵاتی ئازەربایجان"، بەشی "ڤۆرکشۆپی فێرکاریی" و هەروەها بەشی "توێژینەوەیی و کەلتووریی" بەڕێوەدەچێت.

تەوەر و بابەتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش" بریتین لە:

1ـ دابوونەریتی کرداریی: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی
دابوونەریتەکان، ئایینەکان، کردەوە، جەژنە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان،
کردەوە و دابوونەریتەکان، یارییەکانی گەلان و ...

2 ـ دابوونەریتی گوتاریی: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی چیرۆکیی
گەلان، چیرۆکە ئەخلاقییەکان، ئەڤیندارانە، لالاییەکان، گۆرانییەکان،
شینگێڕیی، مێلۆدییەکان، پارچە هەڵبەستەکان، شێعری خۆماڵی، ئەفسانەی دێرین
و مەتەڵ و ...

3 ـ دابوونەریتی ژینگە: کە بریتین لەو فیلمانەی بە ناوەرۆکی شارسازی
خۆماڵی، شێوازیی بەرهەمهێنان لە ژیانی کشتووکاڵ، مەڕووماڵات، ماسی گرتن و
وەبەرهێنان لە جەنگەڵەکان، پیشەی دەستی و دەستکردەکان، جلووبەرگ،
کەلتووریی چێشتی خۆماڵی بازاڕ و ئاڵووگۆڕیی.

خاك - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "واڕێش"





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved