"میسی به‌غدا" كورته‌فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌یه، له‌دوای وه‌رگرتنی 60 خه‌ڵاتی جیهانی، بڕیاره وه‌ك فیلمێكی درێژی سینه‌مایی به‌رهه‌مبێت، بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانیشی له‌لایه‌ن به‌لجیكاوه دابینكراوه. كورته‌فیلمی "میسی به‌غدا" له ساڵی 2012 به‌رهه‌مهات و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیی هه‌بوو و بووه خاوه‌نی 60 خه‌ڵات له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی جیهاندا و یه‌كێك له 10 كورته‌فیلمه‌كانی كورته‌لیستی فیلمه كاندیدكراوه‌كان بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین كورته‌فیلم. ئه‌م فیلمه بووه هۆكار كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه چاوی به لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژاردی ئه‌رجه‌نتن بكه‌وێت و ده‌زگایه‌كی به‌ریتانی هاوكاریی ماددی بۆ كۆكرده‌وه و له ئێرانیش قاچێكی ده‌ستكردی بۆ دروستكرا. له ساڵی 2017 به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تیی سینه‌ما له به‌لجیكا، بودجه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی سیناریۆی "میسی به‌غدا" بۆ فیلمێكی درێژ ته‌رخانكرد و له‌م مانگه‌دا بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ته‌رخانكرد كه ساڵانه ته‌نها پاڵپشتی شه‌ش تا هه‌شت پڕۆژه‌ی سینه‌مایی له‌و وڵاته ده‌كات. ده‌رهێنه‌ری فیلم له‌گه‌ڵ ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه ده‌كه‌ن و بڕیاره له ده‌ستپێكی هاوینی ئه‌مساڵدا، له به‌لجیكاوه سه‌ردانی باشووری كوردستان بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی لۆكه‌یشن و به‌شێك له ستافی فیلم و ئه‌كته‌ره‌كان. بڕیاره كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له ده‌ستپێكی 2020 ده‌ستپێبكات و سیناریۆی كورته‌فیلمه‌كه درێژكراوه‌ته‌وه و ئه‌كته‌ری نوێ رۆڵی تێدا ده‌گێڕن. "میسی به‌غدا" باس له منداڵێك ده‌كات كه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، به‌ڵام حه‌ز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هه‌یه و هۆگری یاریزان لیۆنێل میسیه. ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێته دووه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خه‌لیفه له دوای فیلمی درێژی سینه‌مایی "زاگرۆس" كه نۆ خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی گێنت له به‌لجیكا. ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده كه دانیشتووی وڵاتی به‌لجیكایه، له‌رێگه‌ی كورته فیلمی "خاكی پاڵه‌وانان"، "میسی به‌غدا" و "نێچیرڤانی خراپ" زیاتر له سه‌د خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌مایه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه و دوو له فیلمه‌كانی كاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسكار بوونه وه‌ك باشترین كورته‌فیلم و ئێستا یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه له ئه‌كادیمیای ئۆسكار و خاوه‌نی چه‌ندین ریكۆرده له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عیراق و به‌لجیكا له رووی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سینه‌ماییه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی فیلمی سینه‌مایی "میسی به‌غدا"
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure