به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ چوار هه‌زارو 880 هاووڵاتی سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن و پێویسته له ماوه‌ی 10 رۆژدا ئه‌و هاووڵاتییانه مامه‌ڵه‌ی سه‌فه‌ریان ته‌واوبكه‌ن. شێخ قاسم نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا: راگه‌یاند ئه‌مساڵ چوار هه‌زارو 880 هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر پشكی شه‌هیدانیش 100 كه‌س له كه‌سوكاری شه‌هیدان سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: ئه‌مساڵ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌فه‌ری حه‌ج بكات بڕی چوار هه‌زارو 200 دۆلاری لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رجیمان زیاتر بووه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی نزیكترو خزمه‌تگوزاری باشترمان بۆ دابینكردوون. نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مساڵ ته‌نازولی سه‌فه‌ری حه‌جمان فراونتر كردووه‌و بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌وانه‌ش كه ناویان ده‌رچووه نه‌خۆشن یان كۆچی دواییان كردووه كه‌سێكی نزیك كه خێزانه‌كه‌یان ده‌توانێت له‌جیاتی ئه‌و ناوی بنوسرێت و سه‌فه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌مه‌نیان له 45 ساڵ كه‌متره ناتوانن به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی جاری پێشووتر سه‌فه‌ریان كردووه ده‌بێت 560 دۆلار وه‌ك رسومات بده‌ن، هه‌ركه‌سێك ئه‌و رسوماته نه‌دات له سه‌فه‌ری حه‌ج بێبه‌ش ده‌بێت، چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ وڵاتی سعودیه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure