له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزێكی نوێ‌دا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ دێته‌پێش گۆڕانكاری لهڕووخسارماندا دروستبكه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ش بڕیاربده له‌سه‌ر گۆڕینی ستایل و ره‌نگی قژ، ئه‌م خاڵانه‌ش له‌لایه‌ن ئارایشتكارانی گۆڤاری (ستایل) ئاماژه‌یان پێدراوه. 1- به‌هۆی ستایلێكی نوێوه جگه له‌ڕاكێشانی سه‌رنج، زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت. 2- له‌گه‌ڵ دروستبوونی گۆڕانكاری له‌ستایلی قژدا، ستایلی پۆشاكیشت له‌سه‌ر ره‌نگی قژت ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ ماكیاج ده‌كه‌یت. 3- به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ستایلی قژدا، رووخسارت به‌گشتی ده‌گۆڕێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ره‌نگی پێستت جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌متر گرنگی به به‌كارهێنانی ئه‌ساس ده‌ده‌یت. 4- له‌كاتێكدا قژت درێژده‌بێته‌وه پێویست ناكات هه‌موو دوو هه‌فته جارێك ده‌ستكاری بكه‌یت، له‌ئێستادا له‌سه‌ر مۆدێلات باوه سه‌ره‌تای قژت ره‌نگێكی تر بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure