2/4/2019 09:42 AM

چه‌ند هۆكارێك بۆ گۆڕینی ستایلی قژ

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزێكی نوێدا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ دێته‌پێش گۆڕانكاری له‌ڕووخسارماندا دروستبكه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ش بڕیاربده‌ له‌سه‌ر گۆڕینی ستایل و ره‌نگی قژ، ئه‌م خاڵانه‌ش له‌لایه‌ن ئارایشتكارانی گۆڤاری (ستایل) ئاماژه‌یان پێدراوه‌.

1- به‌هۆی ستایلێكی نوێوه‌ جگه‌ له‌ڕاكێشانی سه‌رنج، زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت.

2- له‌گه‌ڵ دروستبوونی گۆڕانكاری له‌ستایلی قژدا، ستایلی پۆشاكیشت له‌سه‌ر ره‌نگی قژت ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ ماكیاج ده‌كه‌یت.

3- به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ستایلی قژدا، رووخسارت به‌گشتی ده‌گۆڕێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ره‌نگی پێستت جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌متر گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ئه‌ساس ده‌ده‌یت.

4- له‌كاتێكدا قژت درێژده‌بێته‌وه‌ پێویست ناكات هه‌موو دوو هه‌فته‌ جارێك ده‌ستكاری بكه‌یت، له‌ئێستادا له‌سه‌ر مۆدێلات باوه‌ سه‌ره‌تای قژت ره‌نگێكی تر بێت.

خاك 















زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved