مایه‌سیری یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان تووشی بوون یان ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه. باشترین ڕێنمایی خۆراكی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی وت: باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری بریتین له: 1-میوه‌كانی هه‌رمێ، هه‌نجیر، سێ‌و، كاڵه‌ك، شوتی، ترۆزی، خه‌یار. 2-پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك: نیسك، لۆبیا، ماش، فاسۆلیا، پاقله، نۆك. 3-سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان: وه‌ك سپێناخ، كه‌له‌رم، بڕۆكلی، قه‌ڕنابیت، چه‌وه‌نده‌ر، كه‌ره‌وه‌ز، مه‌عدنووس، كاهوو. 4-چه‌ره‌ساتی گوێز، بادام، ناوكه كوله‌كه، ده‌نكی كه‌تان. 5-شۆڤانی كوڵاو، برنجی بۆر، ئاردی بۆر، ساوه‌ر، گه‌نمه‌كوتاو. 6-ته‌ماته، په‌تاته‌ی كوڵاو. 7-گێزه‌ر، شلیك، توو، توتڕك، شاتوو، مۆز. 8-سینه‌مه‌كی، زه‌یتی شمڵی، ڕۆن گه‌رچه‌ك، ئه‌لۆڤێرا، زه‌یتی كه‌تان، سركه‌ی سێ‌و. ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان كه‌م بخورێن: 1-خواردنی سووركراوه 2-مه‌عكرۆنه، شه‌عریه 3-ئاسكریم، دۆندرمه 4-ئیشی هه‌ویرو شیرینی 5-چه‌وری، گۆشتی سوور، هێلكه. ئه‌و خواردنانه‌ی كاتی خوران یان سووربوونه‌وه‌ی یان برینداربوونی مایه‌سیری نابێت بخورێن: 1-بیبه‌ری توند‌و به‌هارات 2-میوه مزره‌مه‌نییه‌كان 3-چاو قاوه: نابێت دوو كوپ زیاتر بخورێته‌وه له ڕۆژێكدا 4-خواردنه‌وه گازیه‌كان و كحولیه‌كان خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure