له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ سایتی خاك نێردراوه، تێیدا هاتووه كه هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له به‌رواری 7-4-2019 ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له 5 ساڵ كه‌متره. هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه كه بریتین له: *هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان هه‌موو منداڵانی خوار 5 ساڵ ده‌گرێته‌وه‌و ڤاكسینه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌درێت به منداڵ. *دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان زامنی زیاتری ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت و ژیانێكی ئاسووده‌یه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت. هه‌روه‌ها رێگره له‌به‌رده‌م دزه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ عیراق و كوردستان. *كوتانی ته‌نها منداڵێك گرنگه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، ته‌نها دڵۆپێكیش له‌م ڤاكسینه به‌نرخه بۆ رزگاركردنی ژیانی مرۆڤێك. *كوتانی پێشوتری منداڵه‌كه‌ت دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان رێگر نییه له‌به‌رده‌م كوتانی ئه‌مجاره‌یدا. *تیمه‌كانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ماڵ به‌ماڵی كۆڵانهكانتان ده‌گه‌ڕێن و پێناسی تایبه‌تیان پێیه له‌پێناوی پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌رگۆشه‌كانتان تكایه هاوكاریمان بكه‌ن. *جگه‌رگۆشه‌كانمان مافی خۆیانه ته‌ندروست و له‌شساغ بن، ده‌با ئێمه‌ش دڵسۆزانه به كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، ئه‌و ئایندهیهیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure