زاناكان گه‌شه به ئامێرێك ده‌ده‌ن كه وا له جگه‌ر ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ش كاره‌كانی خۆی بكات.تیمێكی پزیشكیی به‌ریتانیی توانیان له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئامێرێكه‌وه وا له جگه‌ر بكه‌ن هه‌مان كار‌و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خۆی به‌جێ بهێنێت كه له ناو هه‌ناوی مرۆڤدا ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ش ئاسانكاریی ده‌كات له كاتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی جگه‌ر و چاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به چاندنی جگه‌ر هه‌یه. تیمی به‌شدار له‌گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ئامێره ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و ئامێره له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه و زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی جگه‌ر له كه‌سێكی به‌خشه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌چاندنه‌وه جگه‌ر هه‌یه و له‌مه‌ودواش به‌خشه‌رانی جگه‌ر زیاتر ده‌بن. ئه‌و تیمه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه تا ئێستا به یارمه‌تی ئه‌و ئامێره كه جگه‌ر به ساغی ده‌هێڵیته‌وه‌و له‌كاركردنی به‌رده‌وام ده‌بێت تا له جه‌سته‌ی كه‌سێكی نه‌خۆشدا ده‌چێنرێته‌وه له به‌ریتانیا بۆ دوو نه‌خۆش به‌كارهێنراوه كه ماوه‌یه‌ك بوو چاوه‌ڕوان بوون نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی جگه‌ریان بۆ بكرێت و هه‌ردووكیشیان زۆر به خێرایی و باشیی ته‌ندروستییان جێگیر بووه. له‌مباره‌یه‌وه كۆنستانتین كۆسیوس مامۆستای ئه‌ندازه‌ی پزیشكی زینده‌یی له زانكۆی ئۆكسفۆرد و یه‌كێك له به‌شدارانی تیمی داهێنه‌ری ئامێره‌كه وتی» مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو كه له سه‌ره‌تادا جگه‌رێكی سارد و مه‌یله و خۆڵه‌مێشیی ببینین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه به ئامێره‌كه‌وه په‌یوه‌ست كرا ئیدی وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا بێت كه‌وته‌وه كار و ئه‌وه‌شی سه‌رسوڕهێنه‌رتره ئه‌وه‌یه ئه‌و جگه‌ره له له‌شی نه‌خۆشێكدا چێندرا و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بینیمان پیاسه ده‌كات له ژووره‌كه‌یدا له نه‌خۆشخانه». هه‌میشه ئه‌و جگه‌ره‌ی ده‌به‌خشرێت بۆ چاندنه‌وه له ناو له‌شی نه‌خۆشێكی دیكه‌دا له ساردكه‌ره‌وه‌دا ده‌پارێزرێت و سارد ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی زینده‌پاڵكردنه‌كه‌ی خاوبكرێته‌وه نه‌شته‌رگه‌ره‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن» هێشتنه‌وه‌ی جگه‌ر له 14 سه‌عات زیاتر له‌ساردكه‌ره‌وه‌دا مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌و ئامێره نوێیه وا ده‌كات جگه‌ر كاره‌كانی خۆی بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناو له‌شی مرۆڤدا بێت». پیته‌ر فرێند به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆكسفۆرد بۆ چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌ڵێت « ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و دوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی تا ئێستا به هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه نوێوه له نه‌خۆشخانه‌ی ( كینگز كۆلێژ) كراون له شاری له‌نده‌ن ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره سوودی بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه هه‌یه كه پێویستیان به‌چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌و ئامێره یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و جگه‌رانه‌ش كه وا ده‌زانرێت سودی نییه بۆ چاندنه‌وه و ئه‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و جگه‌رانه زیاتر ده‌كات كه ده‌به‌خشرێن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا بۆ ئه‌و كه‌سان بچێنرێته‌وه كه پێویستیان پێیه‌تی». سه‌رچاوه: علوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure