3/4/2019 09:14 AM

دەست بەسەر چەند دەرمانێكی مەترسیداردا دەگیرێت

دامەزراوەی كوالیتی كۆنتڕۆڵی دەرمان دەست بەسەر دەرمانێكی مەترسیداردا دەگرێت كە چەند ماددەیەكی زیانبەخش و مەترسیداری تێدایەو بەوهۆیەشەوە دەرمانخانەیەك و كۆگایەك داخران و چەندین ماددەی نایاسی تریش دەستیان بەسەردا گیرا.

لەناو دەرمانە دەستبەسەركراوەكاندا بەرهەمی ساختەو قەدەغەكراوی تێدایە كە زیان و مەترسی گەورە لەسەر بەكارهێنەرانی دروستدەكات.

هەروەها لەناو دەرمانە دەستبەسەركراوەكاندا بەرهەمی ساختەو قەدەغەكراوی لە نموونەی AB SLIM ی تێدایە، بەرهەمی ساختەی AB SLIM وا ڕیكلامی بۆ ئەكرا كە كێش دائەبەزێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پار 2018 هۆشداری لە فرۆشتن و بەكارهێنانی AB SLIM درا چونكە چەند ماددەیەكی زیانبەخش و مەترسیداری تێدایە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە AB SLIM سێ ماددەی وەك:
۱_Sibutramine_سیبوتڕامین
۲_Phenolphthaline_فینۆڵفتالین
۳_Sildenafil_سێڵدینافیل
یان تێدایە.

ماددەی سیبوتڕامین دەبێتە هۆی نەخۆشیيەكانی دڵ و تێكدانی باری دروونی بەكارهێنەر، لە ساڵی 2010ەوە قەدەغەكراوە.

ماددەی فینۆڵفتالین دەبێتە هۆی شێرپەنجە، لە ساڵی 1997ەوە قەدەغەكراوە بۆ مرۆڤ بەكاربهێنرێت.

سێڵدینافیل مەترسی نەخۆشیيەكانی دڵ دروستدەكات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved