له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، سه‌عات 10:30ی ڕۆژى 2-4-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی كوڕی "دیاری به‌هار" بۆ ناساندن و ئیمزاكردنی پێنج كتێب بۆ د.عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی به‌ڕێوه‌چوو. له‌كۆره‌كه‌دا د.عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی به تێروته‌سه‌لی باسى له‌هه‌ر پێنج كتێبه‌كه كرد كه له نووسینی ڕه‌حمه‌تی مه‌لا محه‌مه‌دی باوكێتی. د.عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی مه‌لا محه‌مه‌دی باوكی وتی: باوكی مامۆستایه‌كی دوازده عیلم بووه‌و هاوكات كه مه‌لا بووه، كه‌سێكی قسه‌خۆش و نوكته‌بازو خاوه‌نی شیعر‌و په‌ند بووه‌و به‌ده‌یان مه‌لا له‌ده‌ست باوكی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتووه. له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا د.عه‌بدوڵڵا باسی له هه‌وڵه‌كانی باوكی بو پاراستنی كه‌لتوورو ئه‌ده‌بی كوردی كرد‌و ئاماژه‌ی به دیوانه‌كه‌ی مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌لیاوایی كرد كه چۆن باس له ڕووداو و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌می ژیانی خۆی ده‌كات. د. عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی هه‌روه‌ها باسی له كتێبه‌كه‌ی خۆی كرد به‌ناوی ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر له به‌هاری 1991 كه كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 خسته‌ڕوو. دواتر ئاماده‌بووان ڕاو تێبینی و بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و پاشان كتێبه‌كان به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. ناوی ئه‌و كتێبانه‌ی كه دابه‌شكرا بریتیه له: ساڵنامه‌ی ئاوێنه‌ی كورده‌واری، غه‌مڕه‌وێن، مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌لیاوایی، ئاوێنه، ژیانی فه‌قێیاتی له كوردستاندا، ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر له به‌هاری 1991 زاینی وه‌ك خۆی. خاك - وێنه/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure