3/4/2019 09:50 AM

هۆشداری له‌ كڕین و فرۆشتنی جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاوه‌ هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌میان له‌رووی ئه‌منی و یاساییه‌وه‌ له‌ژێر پرسیاردان.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا (ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كراون).

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ نایاسایین و له‌رووی ئه‌منی و یاساییه‌وه‌ له‌ژێر پرسیاردان، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتییان ئاگاداربن له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌و ئۆتۆمبێلانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی توشی زیانی دارایی نه‌بن، چونكه‌ سه‌رجه‌میان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved