زۆر گرنگه هه‌میشه هۆشیاریمان هه‌بێت له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دایانخۆین تا بتوانین به ته‌ندورسترین و باشترین شێواز بژین، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی چی ده‌خۆین به‌ڵكو گرنگیشه بزانیت چه‌ند ده‌خۆیت! پێویسته پێشئه‌وه‌ی هه‌رشتێك بخۆین دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی ئایا ئه‌م شته‌ی ده‌یخۆین پێكهاته‌كانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی و باشیان ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌مان، یاخود كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپ یاخود زیانبه‌خشن! هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه به‌هه‌مانشێوه زۆر خواردنیش ده‌بێته هۆی ته‌ندروستییه‌كی خراپ چونكه جه‌سته‌ت زۆر هیلاك و مه‌شغوڵ ده‌كات به هه‌رسكردنی ئه‌و بڕه زۆه‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ته‌ندروست بیت له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: 1-ڕۆنی ماسی: رۆنی ماسی مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵده، نه‌خۆشی دڵ، په‌ستانی خوێن، ئازاری جومگه‌و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی خه‌مۆكیش كه‌مده‌كاته‌وه. 2-كالسیۆم: كالسیۆم گرنگه بۆ ئێسك و ددانه‌كان، كۆئه‌ندامی ده‌ماری (Nervous System ) پێویستی به كالسیۆمه‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ سوڕی خوێن. 3-ڤیتامین D: ڤیتامین D خۆراكێكی گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ چونكه كاری هه‌ڵمژینی فۆسفۆر‌و كالسیۆم ڕێكده‌خات، ئاستی ئه‌نسولین (Insulin) ڕێكده‌خات و وای لێده‌كات كه جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ئاسانی بتوانێت نه‌خۆشی شه‌كره ئیداره پێبدات. هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتنی ڕێژه‌یه‌كی باشی خۆر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دروستكردنی ڤیتامین D له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها ده‌توانین ڤیتامین D له‌ڕێگه‌ی ته‌واوكه‌ره خۆراكیه‌كانه‌وه به‌ده‌ستبهێنین. 4-پرۆبایۆتیكه‌كان (Probiotics): هه‌ندێك له جۆره‌كانی به‌كتریاو كه‌روو پرۆبایۆتیكن كه له‌ڕاستیدا هه‌ندیك سوودی ته‌ندروستیان بۆ سیستمی هه‌رسكردن هه‌یه. پرۆبایۆتیكه‌كان (Probiotics) هه‌ناوێكی ته‌ندروستت پێده‌به‌خشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سوودن بۆ ڕێگه‌گرتن له سكچوون، ڕاگرتنی هاوسه‌نگی به‌كتریا له جه‌سته‌دا، باشكردنی ته‌ندروستی بیر‌و هۆش، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا. 5- ماڵتی ڤیتامین (Multivitamins): سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی له‌پێشتردا باسمانكردن، حه‌بی ماڵتی ڤیتامین (Multivitamins) ساده گرنگه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، ئه‌م ته‌واوكه‌ره خۆراكییه كه‌مێكی له هه‌موو شتێك تێدایه. خواردنی ماڵتی ڤیتامین (Multivitamins) شتێكی باشه رۆژانه‌یه، چونكه هه‌رشتێك بخۆین رۆژانه له‌وانه‌یه هێستا هه‌موو ئه‌و ڤیتامینانه‌ی تێدا نه‌بێت كه پێویستمانن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure