3/4/2019 02:36 PM

یادەوەرییەکانی کۆڵانێکی خاپوورکراو

 

ئەم کتێبە یەکەم ئەزموونی سیامەند هادیە لەبواری چیرۆکدا ، یەکەم چاپی لەساڵی
٢٠٠٦ لەلایەن یانەی قەڵەمەوە چاپکراوە ، لەئێستادا ناوەندی سارا چاپی دووەمی ئەم کتێبەی بڵاوکردۆتەوە کەلە (٨) چیرۆکی جیاواز پێکهاتووە.

سەبارەت بە یادەوەرییەکانی کۆڵانێکی خاپوورکراو سیامەند هادی وتی:
سەرجەمی چیرۆكەكانی (یادەوەرییەكانی كۆڵانێكی خاپووركراو) هێڵێكی گشتی پێكەوەیان دەبەستێتەوە، ئەویش ڕامانە لە مەرگ، تەماشاكردنی مەرگە لە چەند ڕوویەکی جیاوازەوە، خوێندنەوەی ئەو دەرئەنجامانەیە كە مەرگ دەبێتە سەرچاوەیان ئەم وەستانە لە بەردەم مەرگدا، بە هیچ شێوەیەك وەك گرنگیدان و پیرۆزکردنی مەرگ ناكەوێتەوە، ئەوەندەی وەك ڕامانێكی ئاسایی دەكەوێـتەوە و چەند پرسیارێكی سادە بەدووی خۆیدا دەهێنێت، ئەو پرسیارانەی مەرگ لە ساتێكی زۆر بچووكدا لە شێوەیەكەوە بۆ شێوەیەكی تر دەیانگۆڕێت، ئەگەر بەشێوەیەكی زۆر سادەش تەماشای مەرگ بكەین، دەبینین لەگەڵ ئەوەی مردن شتێكی زانراو و چاوەڕوانكراوە، بەڵام لەهەموو ساتێكدا هەڵگری كتوپڕی و سەرسامییە. وەستان لەبەردەم مەرگدا، بەدیوێكدا وەك وەستان لەبەردەم ژیاندا وایە، چونكە ڕامان لە مەرگ بەشێوەیەكی پێچەوانە دەكەوێتەوە، بەوەی دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ژیان، هەمیشە مەرگە كە ژیانمان بیردەهێنێتەوە. مەرگ بەدیوێكدا ژیان خۆشەویست دەكات و بەدیوێكی دیكەدا بێبەهایی.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved