4/4/2019 09:19 AM

ئەو باوەڕە هەڵانە چین دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی هەیە

هەمیشە چەند باوەڕێكی هەڵە هەن دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە ئێمە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانمان سوودیان لێوەردەگرین كە لە وتەكانی خێزان‌و ڕاگەیاندنەكان‌و سایتەكان‌و تەجروبەكانی ڕابردووماندا سەرچاوەی گرتووە.

لێرەدا چەند باوەڕێكی هەڵە دەخەینەڕوو سەبارەت بە پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە دەبێتە هۆی لەناوچوونی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە ڕاستی ئەمانە لەلایەن پسپۆڕانی زانستی دەروونناسی خراوەتەڕوو:

1-شەڕكردن خوێی ژیانە:
شەڕكردن هیچ ئیرادێكی لە ژیان‌و پەیوەندی ژن‌و مێردایەتیدا نییە، بەڵام شتێك كە گرنگە ئەوەیە كە شەڕێكی دروستتان هەبێت‌و بە قسەو ڕەفتاری ناشیرین یەكتر سوك‌و سزای یەكتری نەدەن.
ئەم مەسەلەیە لە داهاتوودا دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەردوولا پشت نەبەستن بە یەكتری‌و هەریەك لەوانە هەوڵدەدەن كە دیوارێك بەدەوری خۆیاندا دروستبكەن بۆ ئەوەی لەلایەن یەكترییەوە ئازار نەدرێن، هەمیشە ئەوەت لەبیربێت كە تۆو هاوسەرەكەت لەیەك تیمن.

2- ئەگەر زیاتر مامەڵەو پەیوەندیتان هەبێت پێكەوە ئەوا ڕوبەڕووی كێشە دەبنەوە:
لەراستیدا ئەمە خراپترین باوەڕی هەڵەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی، ئەمە هیچ مومكین نییە كە بوونی پەیوەندی زۆرباش زیانی بۆ پەیوەندی هەبێت. ئەگەر لەسەر پەیوەندیەكانتان‌و مامەڵەكانتان كارتان نەكردبێت‌و بەهێزتان نەكردبێت، ئەوا پەیوەندییەكەتان ڕوبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

3- گفتوگۆكردن دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی لەگەڵ خێزان‌و هاوڕێكانتان زۆر گرنگە:
ئەگەر دەربارەی هاوسەرەكەت‌و كێشەكانتان لەگەڵ كەسێكی تر قسە بكەیت ئەوا ڕاستەوخۆ بە دەستەكانی خۆتان كێشەی تازەت خستۆتە نێو ژیانتانەوە.
هەمیشە دەربارەی هەستەكانت قسە مەكە، هەمیشە دەبێت ئەوەی كە هەستی پێدەكەیت بیڵێیت نابێت بۆ كاتی وتنی بەرنامە دابنێیت. ئەگەر مەسەلەیەك ببێتە هۆی ئازاردانت دەبێتە بە خێرایی بە هاوسەرەكەت بڵێیت پەیوەندی باش ئەو پەیوەندیەیە كە هەردوولا بەتەواوەتی لەیەكتری تێبگەن‌و هەستەكانیان بەیەكتری بڵێن.

5- ئەگەر توشی كێشە بوویت ئەوا با منداڵتان ببێت:
لەڕاستیدا ئەمە خراپترین‌و ناپسپۆڕیترین باوەڕی هەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە هەیە. ئەم مەسەلەیە دەبێتە هۆی دەركەوتنی كێشەی تازە لە پەیوەندیتان. بۆ دروستكردنی ماڵێك بناغەكەی لە ڕەنگی دیوارو دەرگاكانی ماڵەكە گرنگترە دەبێت زیاتر لەهەر شتێك بیری لێبكرێتەوە. بناغەی هەر پەیوەندییەك ڕاستگۆیی‌ و ڕێزگرتن‌و بەهاكان كە دەبێتە هۆی ئەوەی هەستبكەیت كە هاوسەرەكەت دەتوانێت پێویستیەكانت فەراهەم بكات، ئەگەر ئەم فاكتەرانە لە پەیوەندیەكەتاندا نەبێت ئەوا نە منداڵ‌و نە هاوسەرگیری بەردەوام ناتوانێت ژیانتان ڕزگاربكات.

6- ئەگەر هاوسەرەكەت خۆشدەوێت دەبێت ئەو بگۆڕیت:
هەمیشە ئەوەت لەبیربێت كاتێك پەیوەندییەك دەستپێدەكەیت لەڕاستیدا ئەوەی كە پێشووتر بینیوتە‌و هەڵتبژاردووە نابێت ئەوە بگۆڕیت.

7- ئەگەر ئارەزووی جنسیتان لەدەستبدەیت ژیانتان لەناودەچێت
ئەمەش باوەڕێكی تری هەڵەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتییە. ژیان بەرزو نزمی زۆری تێدایە، زۆرجار ماندوێتی‌و فشاری كار زاڵبوون بە سەرماندا‌و لە بارودۆخێكی ئاوادا لەوانەیە یەكێك لە ئێمە وا هەستبكات كە ئارەزووی جنسی كەمبۆتەوە، نابێت وا بیربكەیتەوە كە ڕووداوێكی سەرسوڕهێنەر ڕوویداوە. كاتێك هاوسەرەكەت توشی هەستێكی وابوو لەجیاتی فشار خستنەسەری یان شەرمەزاری بكەیت هەوڵبدە لە بارودۆخەكەی تێبگەیت‌و تەنانەت دەستبكە بە هاودەردی‌و هاوفكری لەگەڵ ئەودا.

8- ئەگەر هاوسەرەكەت نەتوانێت  لێت تێبگات ئەوە نیوە ونبووەكەی تۆ نییە:
ئەگەر هەندێ‌كجار هاوسەرەكەت لە تێگەیشتن لە ئەفكارو هەستەكانت توشی كێشە دەبێت، دەبێت ئەوە بزانیت و وابیرنەكەیتەوە كە ئەو تەنها كەسێكی ناكامڵ نییە. هیچ كەسێك 100% توانای خوێندنەوەی زەین‌و هۆشی نییەو بۆیە بیرۆكەو هەستەكانت بخەڕوو. هەڵەیەك كە زۆربەی كەسەكان دەیكەن ئەوەیە كە بە هاوسەرەكەیان دەڵێن: من حەزدەكەم تۆ خۆت تێبگەیت كە من پێویستیم بە چ شتێكە.

9- ئەگەر ئاگات لەخۆت نەبێت بەئاسانی لەگەڵ زیادبوونی بەرپرسیارێتی منداڵ‌و... كۆتاییان پێدێت‌و لە ژیاندا بە ناكامی دەمێنیتەوە:
هەمیشە دەبێت هاوسەران كاتێكی زۆر بۆ خۆیان‌و قسەكردن‌و خۆشوزەرانی دابنێن‌و ئەم مەسەلەیە فەرامۆش نەكەن.

10- هاوسەرانی دڵخۆش هیچ كاتێ‌ك لەگەڵ یەكتر شەڕ ناكەن:
زۆرێك لە ئێمە لەو هەڵەیەداین كە فیلمەكان‌و بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان‌و ئەفسانە كۆمەڵایەتییەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە هاوسەرانی دڵخۆش هەمیشە ژیانێكی پڕ خۆشی‌و شادیان هەیە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە كە هەموو هاوسەران جیاوازی بۆچونیان لەگەڵ یەكتر هەیە، شەڕكردن بەو مانایە نایەت كە هاوسەران پێكەوە خۆشبەخت نین.

11-پەیوەندی باش بە ئاسانی بەدەستدێت‌و پێویست ناكات بۆ ئەوە هەوڵی بۆ بدەیت:
هەمیشە كەسەكان بە خۆیان دەڵێن ئەگەر من كەسێكی شایستە پەیدا بكەم ئیتر كارەكانی تر خۆی بۆ خۆی دەچێتە پێشەوە، بەڵام ڕاستی شتێكی ترە كە تۆ ناتوانیت تا كاتێ‌ك بۆ ماوەیەك پەیوەندیت لەگەڵ كەسێكدا نەبێت ناتوانیت ئەو باش بناسیت.

12-ئەگەر منت خۆشبوێت دەبێت تێبگات من پێویستیم بە شتێكە:
هاوسەرەكەت ناتوانێت هۆشی تۆ بخوێنێتەوە‌و ئەمە ئەركی تۆیە كە بەو بڵێیت بەوردی پێویستیت بە چ شتێكەو چ هەستێكت هەیە.

13- هەموو پیاوان خیانەتكارن:
ئەمە ئەفسانەیەكە كە ڕاگەیاندنەكان بە شێوەیەكی باوەڕنەكراو دروستبوونی ئەوە دەردەخەن ئەوا جێگای سەرسوڕمان نییە كە زۆرێك لە ئێمە بەوشێوەیە بەم باوەڕە هەڵەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی بیردەكەینەوە.
بەڵام ڕاستی ئەوەیە كە هەموو پیاوان ناپاك نین‌و باوەڕبوون بەم ئەفسانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامی نەرێنی لە پەیوەنديیەكانتاندا هەبێت. بەمشێوە بیركردنەوەیە ناتوانێت لە هاوسەرەكەت دڵنیابیت‌و هەمیشە لەو بیركردنەوەدایت كە پێی ژنێكی تر لە ژیانتاندا هەیە.

14- هیچ كەس ناگۆڕدرێت:
هەمیشە كەسەكان تا كاتێك كە خۆیان دەیانەوێت لە حاڵەتی گۆڕاندان. زۆرجار گۆڕان دەتوانرێت ترسناك بێت، بەڵام ئەوەت لەبیربێت كە بە خۆشەویستیەكەت دەتوانیت پارێزگاری لە هاوسەرەكەت بكەیت‌و گۆرانكارییەكانی پەسەند بكەیت.

15- خۆشبەختی خۆی بۆ خۆی دروستدەبێت:
هەموومان لەگەڵ چیرۆكە ناڕاستییەكانی وەكو ساندرێلا گەورە بووین كە دەڵێت: هەمووان وا بیردەكەنەوە كە عەشق‌و خۆشەویستی بۆ ژیان‌و پەیوەندی بەسە. ئەگەر باوەڕمان بەم چیرۆكانە هەبێت وا بیربكەینەوە كە ڕاستن، ناتوانین بەرپرسیارێتی پەیوەندیيەكانمان پەسەند بكەین‌و بۆ هەبوونی پەیوەندییەكی سەركەوتوو هەوڵبدەین.
ئەوا خۆشبەختی خۆی بۆ خۆی دروست نابێت‌و دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت‌و بەرنامەڕێژی بۆ بكەیت‌و بڕیاری لەسەر بدەیت.


خاك - راگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved