4/4/2019 09:28 AM

وەزارەتی شەهیدان كار بە سیستمێكی نوێ دەكات

وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و خیراكردن و زوو راییكردنی كاروبارەكانی كار بە سیستمێكی نوێ دەكات.

پێشنیوەرۆی رۆژی 3-4-2019  لە مەراسیمێكدا محمود حاجی ساڵح  وەزیری كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و راویزكارو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت، سیرڤەری بەستنەوەی ئەليكترونی  وەزارەتەكەی كردەوە كە ماوەیەكە كاری لەسەر دەكرێت.

سەرەتا ئەحمدی مام رسول بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری بەرلەوەی داوای لە وەزیری كاروباری وەزارەتی شەھیدان بكات سیستمەكە بخاتەكار، كورتەیەكی لەبارەی سیرڤەرەكە خستەروو.

وەزیری كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان لە وتەیەكی كورتدا دوای ئەوەی دەستخۆشی لەوانە كرد كە ئەم سیستمەیان ئامادەكردووەو سوودەكانی ھەر لە كەمكردنەوەی رۆتین و بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بە دیوانی وەزارەت و كارئاسانی و راییكردنی مامەڵەی كەسوكاری شەھیدان و كەمكردنەوەی داتاو زانیاری و ئاماری ئەو خزمەتانە بە كەسوكاری شھیدان و زیندانیانی سیاسی دەكریت ئاماژە پێكرد.

دواتر كلیكی بەكارخستنی سیرڤەرەكەی كردەوە وەك دەستپێكی كاركردن بەو سیستمە نوێیە.

پاشان سەربەرشتیاری سیرڤەرەكە شیوازی كاركردن و دانان و دەركردنی زانیاری و شێوازی بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكان روونكردەوە.

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved