ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنینی بۆ كرابێت مه‌ترسی نه‌خۆشی كرمی شریتی نییه‌و ئه‌وجۆره نه‌خۆشیيه له دنیادا بوونی هه‌یه نه‌ك ته‌نها له شاری سلێمانی. ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له كوشتارگه‌ی سلێمانی به‌وردی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه پشكنینی بۆ كرابێت مۆر ده‌كرێت و خواردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ دروست ناكات. وتی: له راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی (Parasite) كرمی شریتی ره‌شه وڵاخ له شاری سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دووره له‌راستییه‌وه، ئه‌و كرمه‌ی باسی لێده‌كرێت له ماسی ده‌ریادا هه‌یه ئه‌وجۆره ماسیه‌ش له هه‌رێمی كوردستان نیه. وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێت گۆشته‌كه‌ی پشكنینی بۆ ناكرێت، خواردنی گۆشته‌كه‌ی جێی مه‌ترسیه، نازانرێت ئاژه‌ڵه‌كه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بووه یاخود نه‌بووه، گۆشته‌كه‌ی شیاوه بۆ خواردن و مه‌ترسی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ دروست ناكات، له‌به‌رئه‌وه داواكارین له هاووڵاتیان دووربن له خواردنی ئه‌وجۆره گۆشته ناته‌ندروسته چونكه مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نیه. روونیشيكرده‌وه: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له كوشتارگه‌ی سلێمانی سه‌رده‌بڕرێت به‌ر له سه‌ربڕین پشكنینی بۆ ده‌كرێت و دوای دڵنیابوونه‌وه له نه‌بوونی نه‌خۆشی بڕیاری سه‌ربڕینی ده‌درێت، پاشان پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌كاتی دڵنیابونه‌وه‌ی له نه‌بوونی كێشه‌و مه‌ترسی مۆر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت بۆ فرۆشتن، له‌كاتی هه‌بوونی هه‌رجۆره نه‌خۆشیيه‌ك له ئاژه‌ڵه‌كه یاخود گۆشته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی مۆری ناكات و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زاو شوێنی تایبه‌ت به سوتاندنیان، له‌ناوده‌برێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستی سلێمانی به‌رده‌وام چاودێری شاڕێ و گه‌ره‌كه‌كان ده‌كه‌ن و رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنی ئه‌و گۆشتانه ده‌گرن له ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه سه‌رده‌بڕرێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وكاره ده‌كه‌ن ده‌سگیر ده‌كرێن‌و روبه‌رووی دادگایان ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure