4/4/2019 09:36 AM

بۆ یه‌كه‌مینجار كاره‌بای نیشتمانی گه‌یشته‌ 3600 مێگاوات

له‌ ئه‌نجامی رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مساڵ و به‌رزی ئاستی ئاوی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌ زیادیكردووه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ توانراوه‌ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی كارۆئاوی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و دوو وێستگه‌یه‌ ئیشپێبكرێت.

له‌ به‌نداوی دوكان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتۆته‌ 280 مێگاوات و له‌ ده‌ربه‌ندیخانیش 240 مێگاوات كاره‌با، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌گاته‌ 3600 مێگاوات كاره‌با به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو له‌م مانگه‌شدا ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ 16 كاتژمێر به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ سه‌لامه‌تی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌وردی ڕه‌چاوی سه‌لامه‌ی وێستگه‌كه‌و كاری چاكسازی تێیدا ده‌كات و هه‌ر به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ئێستادا توانراوه‌ هه‌موو یه‌كه‌كان ئیشیپێبكرێت.

خاك - ڕاگه‌یاندنی كاره‌با



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved