ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ریزبه‌ندی تایبه‌ت به یاریزانانی كوڕ‌و كچی بڵاوكرده‌وه كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆوه بینیوه. سیمۆنا هالیپی رۆمانی به‌هۆی شكست له پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی میامی نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كه نایۆمی ئۆساكای ژاپۆنی گرتویه‌تی، به‌ڵام هالیپ زۆر نزیكبۆوه له‌وه‌ی پێشه‌نگیه‌كه‌ی لێوه‌ربگرێت كه ته‌نها 300 خاڵ لێیه‌وه دووره. هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كچان كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی چه‌ند خانه‌یه‌ك هاتۆته پێشه‌وه‌و له‌پله‌ی سێیه‌م گیرساوه‌ته‌وه‌و ئاشلی بارتی پاڵه‌وانی میامیش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی دا سه‌ركه‌وتوه بۆ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی. له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م نه‌گۆڕاوه كه نۆڤاك جۆكۆڤیچ و رافا نادال و زڤیریڤ گرتویانه، به‌ڵام فێدره‌ر دوای بردنه‌وه‌ی ماسته‌رزی میامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه پله‌ی چواره‌م. ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانیش بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتووه بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure