6/4/2019 09:43 AM

سوودو زیانه‌كانی ته‌قاندنی مل

كه‌سانێكی زۆر ڕاهاتوون له‌سه‌ر ته‌قاندی مل به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئازاری مل و كه‌مكردنه‌وه‌ی، ئایا سوودو زیانی ئه‌م كرداره‌ چییه‌؟ له‌وباره‌یه‌وه‌ د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی ئازاری جومگه‌و ئه‌كادیمیایی ئه‌مریكا بۆ ئازارشكاندن به‌ سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: مل ته‌قاندن بریتییه‌ له‌ ته‌قه‌ته‌قی بڕبڕه‌كانی مل، ئه‌وانیش به‌هۆی:

1-له‌ جومگه‌ی بڕبڕه‌كانی مل مادده‌یه‌كی شله‌مه‌نی هه‌یه‌ بۆ ئاسانكردنی جوڵه‌ی ئێسك و ماسولكه‌و شانه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری، له‌ناو ئه‌م مادده‌ شله‌دا گازی هه‌مه‌جۆر هه‌یه‌ وه‌ك ئۆكسجین و نایترۆجین و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ده‌رچوونی ئه‌م گازانه‌ به‌شێوه‌ی بڵق ده‌نگی ته‌قه‌ته‌ق دروستده‌كات.

2-جوڵه‌ی جومگه‌كان: جوڵانی جومگه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌سته‌رو ژێی ماسولكه‌كان، پاش كشانی ژێی ماسولكه‌كان؛ كاتێك خاوده‌بێته‌وه‌ ده‌نگی ته‌قه‌ته‌ق دروستده‌كات.

3-هه‌وكرنی جومگه‌كان له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌و نه‌مانی مرونه‌تی كڕكڕاگه‌كان و ڕه‌قبوونی جومگه‌كان ته‌قه‌ته‌قی ملی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

زیانه‌كانی ته‌قاندی مل:
باشتروایه‌ كه‌س مل نه‌ته‌قێنێت به‌بێ هۆكار له‌به‌ر بوونی بۆری خوێن و ده‌مارێكی زۆر له‌ ناوچه‌ی مل و ئه‌گه‌ر زیان پێگه‌یاندنیان، له‌كاتی بوونی ئازار یان كێشه‌یه‌ك له‌ مل پێویسته‌ سه‌ردانی پسپۆڕێك بكه‌یت چونكه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانیان كه‌مه‌، ئه‌وانیش:
*سه‌كته‌ی ده‌ماغ به‌هۆی ته‌قینی خوێنبه‌ری بڕه‌بڕه‌كانی مل.
*دروستبوونی جه‌ڵته‌ له‌ بۆری خوێنه‌كانی مل و دواتر جه‌ڵته‌ی مێشك.
*كه‌مبوونه‌وه‌و قورسی جوڵه‌ی بڕبڕه‌كانی مل و زیادبوونی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و هه‌وكردنی بڕبڕه‌كانی مل.
*سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ چونكه‌ له‌كاتی ته‌قاندنی مل زه‌غتێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌ژنۆو تێكچوونی هاوسه‌نگی مل.

سووده‌كانی ته‌قاندنی مل:
ته‌قاندنی مل به‌ یه‌كێك له‌ ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ری ئازار داده‌نرێت، له‌وانه‌:
*كه‌م كردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازاری شه‌قیقه‌
*نه‌هێشتنی ئازاری مل
*كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت ئێشه‌

تێبینی: له‌به‌ر زیانه‌كانی پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشك و پسپۆڕی شاره‌زا ئه‌نجام بدرێت.

خاك – تانیا ئاواره‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved