خاتوو "ڤیدا ساڵحی" سیناریۆنووسی فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆو "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ"، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی سینه‌ماییه‌كانی "دارالسلام" ناسراو به ئۆسكاری ئه‌فریقایان به‌ده‌ستهێنا. فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" Golnesa یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌ماكاری كورد "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و له نووسینی سیناریۆی سینه‌ماكاری كورد "ڤیدا ساڵحی"، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێنه‌گرتنی "محه‌مه‌د فه‌كوری" و به ڕۆڵبینینی سه‌عید داخ، عه‌لی محه‌مه‌د ڕادمه‌نێش، یه‌گانه ره‌جه‌بی، ساقی زینه‌تی، مه‌سعود محه‌مه‌دی، وی‌دا عه‌مویی، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له دووهه‌مین خولی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی سینه‌ماییه‌كانی "دارالسلام" ناسراو به ئۆسكاری ئه‌فریقا به‌شداری كرد‌و دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خاتوو "ڤیدا ساڵحی" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی بۆ "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ"ی به‌ده‌ستهێنا. ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دووهه‌مین خولی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی سینه‌ماییه‌كانی "دارالسلام" ناسراو به ئۆسكاری ئه‌فریقا له ناوه‌ندی كه‌لتوورو هونه‌ری شاری میلیمانی له پارێزگای دارالسلام له وڵاتی تانزانیا به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش به براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان كرد. فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" وه‌كو ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران، ئه‌مساڵ له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا به‌شداری كرد‌و له سێ به‌شی باشترین سیناریۆ "ڤیدا ساڵحی"، به‌شی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری فیلمهه‌ڵگرتن "محه‌مه‌د فه‌كوری" و به‌شی باشترین ده‌رهێنان "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" كاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵات بوو كه له كۆتاییدا له به‌شه‌كانی باشترین سیناریۆو باشترین ده‌رهێناندا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئۆسكاری ئه‌فریقا به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ساڵانه‌یه كه به ئۆسكاری ئه‌فریقا ناسراوه، هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كه‌لتوورو هونه‌ری تانزانیاو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Azam PayTV Limited و سینه‌مایی "زێتۆ" Zetu بۆ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو فیلمه سینه‌ماییه‌كانی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵك نمایشكرا. ئه‌مساڵ له به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا 31 فیلمی بڵندی سینه‌مایی له 19 وڵاتی جیهان وه‌رگیران كه به ماوه‌ی دوو مانگ نمایشكران و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنران. فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" تائێستا له 25 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداری كردووه، له‌وانه: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم "مۆنتڕاڵ" له وڵاتی كه‌نه‌دا، خه‌ڵاته‌كانی ئاسیا په‌سیفیك له وڵاتی ئوستراڵیا، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی "ڕێمی" له وڵاتی ئه‌مریكا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم "كازان" له وڵاتی ڕوسیا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بریزیان" له وڵاتی ئوسترڵیاو هه‌روه‌ها چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه. "گوڵ نیسا" به به‌شداری له‌م فێستیڤاڵانه 11 خه‌ڵاتی جیهانی له به‌شه‌كانی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و باشترین ئه‌كته‌ری كچی به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌روه‌ها له چه‌ندین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمیش كاندیدی باشترین سیناریۆ بووه، له‌وانه: خه‌ڵاتی زێڕینی "ڕێمی" Remi بۆ باشترین "فیلمسازی سه‌ربه‌خۆ" بۆ "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" ده‌رهێنه‌ری سنه‌یی ئه‌م به‌رهه‌مه له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی په‌نجاو یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "هۆستۆن" Worldfest له وڵاتی ئه‌مریكاو هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین "ئه‌كته‌ری پیاو" بۆ "عه‌لی محه‌مه‌د ڕادمه‌نێش" ئه‌كته‌ری ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مای ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان بۆ "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن بۆ "محه‌مه‌د فه‌كوری" له به‌شی پێشبڕكێی چوارده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كازان" له وڵاتی ڕوسیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری كچ بۆ خاتوو "یه‌گانه ڕه‌جه‌بی" ئه‌كته‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه له به‌شی پێشبڕكێی "فیلمه سینه‌ماییه‌كان" له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه "داهێنه‌رانه" Innovation له وڵاتی سویسڕا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕكێی "فیلمه سینه‌ماییه‌كان" له حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بێ توندوتیژی" Nonviolent له وڵاتی ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ بۆ خاتوو "یه‌گانه ڕه‌جه‌بی" له پازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سالێنتۆ" Salento له وڵاتی ئیتاڵیا‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن بۆ "محه‌مه‌د فه‌كووری" له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "پرۆلۆگ" تاشكه‌ند له وڵاتی ئۆزبه‌كستان. هه‌ندێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی بڵندی چیرۆكی "گوڵ نیسا" بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ، نووسه‌ری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی، به‌ڕێوه‌به‌ری فیلمهه‌ڵگرتن: محه‌مه‌د فه‌كوری، ده‌نگهه‌ڵگرو ده‌نگدانه‌ر: بێهروز موعاونیان، مونتاژ: كاوه عه‌زیزی، ئاوازدانه‌ر: كاره‌نگ كه‌رباسی، به‌رپرسی پلان: حوسێن مه‌رزبان، دیزاینی میكیاژ: ڤیدا ساڵحی، به‌رپرسی به‌رهه‌م: مه‌ریه‌م قاسم ئابادی، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: سیاوه‌ش ره‌مه‌زانلو، یاریده‌ده‌ری دووهه‌می ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، چاككردنی ڕه‌نگ: سامان مه‌جدوه‌فایی، لابراتواری دیجیتاڵ: مێهرداد سوله‌یمانی، مونشی سه‌حنه: مه‌ریه‌م روزبه‌هانی، یاریده‌ده‌رانی فیلمهه‌ڵگر: حوسێن سادقی، حه‌مید محه‌مه‌دزاده، ناسح عه‌بدوڵڵاهی، ئه‌حمه‌د ره‌زا سادقی، یاریده‌ده‌ری ده‌نگ: سوهه‌یل حوسێن خانی، جێگری به‌رهه‌م: عه‌باس ئه‌بوویه‌سانی، به‌رپرسی سه‌حنه: حامید ئه‌حمه‌دی، ئه‌رشیفی جلوبه‌رگ: تاهیره سه‌روه‌ری، گروپی ته‌داره‌كات: كه‌یهان عه‌لیزاده، عه‌لی قودره‌تی، هاتوچۆ: سه‌عید مورادی، ئه‌كته‌ره‌كان: سه‌عید داخ، عه‌لی محمه‌مه‌د ڕادمه‌نێش، یه‌گانه ره‌جه‌بی، ساقی زینه‌تی، مه‌سعود محه‌مه‌دی، وی‌دا عه‌مویی و...، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسور جیهانی و مه‌نوچێهر جیهانی و به‌رهه‌مهێنه‌ران: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و یوسف كه‌ره‌می، به‌رهه‌می: كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه". خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure