6/4/2019 04:28 PM

خەڵاتی شانۆکاری ساڵ دابەشکرا


ناوەندی غەزەلنووس وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیریی دوای چوار ساڵ لە دەستپێکردنی خەڵاتی شانۆکاری ساڵ، کە ئەم خەڵاتە ساڵانە لە سەروبەندی ڕۆژی جیھانیی شانۆندا، لە لایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە کە ناوەندی غەزەلنووس دروستی دەکات، بەسەر چەند ئاستێکدا دابەش دەکرێت و لە کەشێکی تەواو دیموکراتییانەدا بەڕێوە دەچێت و خەڵات دەبەخشرێتە شانۆکاران بۆ ئەمساڵ  (٢٠١٨-٢٠١٩) خەڵاتی سینۆگرافیاش لەپاڵ خەڵاتی شانۆکاری ساڵدا دابەشکرا.
خەڵاتەکان بۆ باشترین ئەکتەری کچ، باشترین ئەکتەری کوڕ و باشترین دەرهێنەری ئەو شانۆییانەیە کە لەو ساڵەدا کاریان کردووە ، خەڵاتی باشترین سینۆگرافی ساڵە خەڵاتەکان بەم شێوەیە دابەشکران:
- خەڵاتی شانۆکاری ساڵ بۆ باشترین ئەکتەری کچ بەخشرا بە ئەکتەری کچ ، لینا عوسمان / ئەم خەڵاتە لەلایەن پێشڕەو محمەدەوە بەخشرا کەساڵی پار خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕی وەرگرت.
  - خەڵاتی شانۆکاری ساڵ بۆ باشترین ئەکتەری کوڕ بەخشرابە د.سەردار مەحموود لە شانۆی ڕووتبوونەوەدا / ئەم خەڵاتە لەلایەن هونەرمەند شەماڵی عەبەڕەش پێشکەشکرا
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ساڵ بەخشرا بە دەرھێنەر شوان کەریم / ئەم خەڵاتە لەلایەن هونەرمەند تایەر عبدولواحید پێشکەشکرا.
خەڵاتی شانۆکاری ساڵ بۆ باشترین سینۆگرافیا، بۆ هونەرمەند شیراز عەزیز لە  سینۆگرافیای دووپەیامبەر پێشکەشکرا.
لەپاڵ بەخشینی خەڵاتی شانۆکاری ساڵ ، خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ میوزیک بەخشرا بە ڕامان ئامانج کە میوزیکی زۆربەی شانۆکانی ساڵی داناوە.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved