7/4/2019 09:43 AM

ئامێرێك خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ زیندووه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌خوێنی نه‌خۆشه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌

ئامێرێكی له‌به‌ركردنی كه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ده‌توانێت به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ زیندووه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌ خوێنی نه‌خۆشه‌كان كۆبكاته‌وه‌.

ئه‌م ئامێره‌ كه‌ له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی میشیگانه‌وه‌ دروستكراوه‌، ده‌توانێت یارمه‌تی پزیشكان بدات به‌شێوه‌ی كاریگه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

تومۆره‌كان ده‌توانن له‌ خوله‌كێكدا زیاد له‌ 1000 خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ئازاد بكه‌نه‌ ناو سوڕی خوێن. میتۆده‌كانی ئێستا زیاتر پشتده‌به‌ستن به‌ وه‌رگرتنی نموونه‌كانی خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان. هه‌ندێكجار له‌و نموونه‌ خوێنانه‌ی وه‌رده‌گیرێن ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ شێرپه‌نجه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندوویان هه‌یه‌، خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی به‌دیناكرێت، یان زۆربه‌ی كات زیاتر له‌ 10 خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌ خوێنه‌كه‌دا ده‌ستناكه‌وێت.

به‌ مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێر له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ ده‌توانێت به‌ به‌رده‌وامی خانه‌ ژێرپه‌نجه‌ییان ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕه‌گه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرێت و بڕێكی زۆر زیاتری خوێنی نه‌خۆشه‌كه‌ بۆ ئه‌و خانانه‌ بپشكێنێت.

به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان كراوه‌، ئامێره‌ له‌به‌ركردنییه‌كه‌ 3.5 به‌رامبه‌ر زیاتر خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له‌هه‌ر میلیمه‌ترێكی خوێندا وه‌رگرتووه‌ له‌چاو ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ نموونه‌ی خوێنی لێ هه‌ڵبگیرێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved