7/4/2019 09:50 AM

باشترین لاپتۆبه‌كان بۆ خوێندكاران له‌ساڵی 2019 كامانه‌ن؟

باشترین لاپتۆبه‌كان بۆ خوێندكاران له‌ساڵی 2019 ئه‌مانه‌ن؟


DELL XPS 13
ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری سیستمی كارپێكه‌ریی وینده‌وزن و لاپتۆبێكتان ده‌وێت كه‌ هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان سووكبوون، به‌هێزی و نرخه‌كه‌یدا هه‌بێت، ڕه‌نگه‌ هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ له‌ DELL XPS 13 باشتر نه‌بێت. نرخی ئه‌م لاپتۆبه‌ له‌ 899 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، زۆر ته‌نكه‌و ده‌یان كانفیگوره‌یشنی جیاجیای هه‌یه‌ كه‌ نرخه‌كانیان جیاوازن.

Apple Macbook air 2017
ساڵی 2018 ئه‌پڵ وه‌شانێكی نوێی له‌ مه‌كبۆك ئه‌یر خسته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ 1200 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م مۆدێله‌ نوێیه‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی باشی پێ زیادكراون وه‌ك پیشانده‌ری ڕێتینا، تاچ ئایدی و پۆرته‌كانی USB-C. مۆدێلی 2017 كه‌ كیبۆردی ستانداردی ئه‌پڵی تێدا به‌كارهاتبوو به‌ نرخێكی زۆر كه‌متر، ژێر 900 دۆلار ده‌ستده‌كه‌وێت و بژارده‌یه‌كی باشه‌ بۆ خوێندكاران.

Lenovo Yoga C930
لێنۆڤۆ ساڵانێك هه‌وڵیداوه‌ كه‌ دیزاینه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك بێت، كه‌ لاپتۆبه‌كانی وه‌ك تابلێتیش به‌كاربهێنرین. یۆگا سی 930 له‌م ڕوانگه‌وه‌ زۆرباشه‌. كیبۆردو پیشانده‌ره‌كه‌ی زۆرباشن. نرخه‌كه‌ی له‌ 1150 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك گرانه‌، چونكه‌ هاوكات ده‌توانن كه‌ڵكی تابلێتیشی لێوه‌ربگرن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved