7/4/2019 09:56 AM

توێژینه‌وه‌یه‌ك: وه‌رزشكردن له‌به‌رنامه‌ی خۆراك بۆ دابه‌زاندنی كێش گرنگتره‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ زانكۆی كلۆرادۆ ده‌ریده‌خات كه‌ چالاكی جه‌سته‌یی زۆر له‌ به‌رنامه‌ی خۆراك زیاتر له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش كاریگه‌ری هه‌یه‌. 

د.ئۆستێندۆرد یه‌كێك له‌ توێژه‌ران ده‌ڵێت "ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ پرسیارێكی گرنگ وه‌ڵامده‌داته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی بۆچی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی كێش له‌ درێژماوه‌دا كێشه‌یان هه‌یه‌. به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ گروپێك له‌و كه‌سانه‌ی توانیویانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كێشیان كۆنترۆڵ بكه‌ن چالاكی جه‌سته‌یی زۆریان بووه‌ كه‌ ڕێگربووه‌ له‌وه‌ی دیسان كێشیان زیادبكات".

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ كۆنترۆڵی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كێش په‌یوه‌ندی به‌ چالاكی جه‌سته‌یی هه‌یه‌، هه‌وره‌ها تا هاوسه‌نگی وزه‌ بپارێزرێت بۆ ئه‌وه‌ی دیسان كێش زیادنه‌كات.

كۆی كالۆری سووتێنراو له‌ ڕۆژێكدا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن زۆر زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشی جه‌سته‌یان ئاساییه‌، به‌ڵام جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ نییه‌ كه‌ كێشی زیاده‌یان هه‌یه‌ یان قه‌ڵه‌ون.

هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كۆی كالۆری سووتێنراو به‌هۆی چالاكی جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ كێشیان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن زۆر زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كێشیان ئاساییه‌ یان كێشیان زیاده‌یه‌، به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كۆنترۆڵی كێشدا نین. سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆر ده‌بێت بۆ جوڵه‌ی جه‌سته‌یان بڕه‌ وزه‌یه‌كی زیاتر له‌و كه‌سانه‌ بسووتێنن كه‌ كێشیان كه‌متره‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه‌ وزه‌یه‌ك بۆ جوڵه‌ی جه‌سته‌یی ده‌یسووتێنن كه‌متره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كێشیان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved