دایكان و باوكان له‌كاتی گه‌شته‌كانیاندا پێویسته ئاگاداری منداڵه‌كانیان له ژه‌هراویبوون به نه‌وت و پاراستنی ته‌ندروستی منداڵه‌كانیان بن. چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ له نه‌وت خواردنه‌وه بپارێزین؟ له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: 1-پێویسته ئه‌و خه‌ڵوزه به‌كاربهێنین كه به‌ئاسانی گڕئه‌گرێت و پێویستی به نه‌وت نیه، چونكه خۆی مادده‌یه‌كی تێكه‌ڵكراوه‌و به‌ئاسانی گڕئه‌گرێت. 2-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت نابێت بكرێته ده‌به‌ی ئاو. 3-پێویسته ده‌به‌یه‌ك به‌كاربهێنین كه ناتوانرێت منداڵ سه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه. 4-پێویسته ئه‌و ده‌به‌یه له‌ناو زه‌رفێكی ڕه‌ش هه‌ڵبگیرێت و به‌ئاسانی منداڵه‌كه ده‌ستی پێنه‌گات. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ژه‌هراوی بوو به نه‌وت پێویسته چی بكرێت؟ 1-به خێرایی منداڵه‌كه له سه‌رچاوه‌ی نه‌وته‌كه دووربخه‌ره‌وه‌و بیبه‌ره شوێنێك كه هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵبمژێت. 2-ڕاسته‌وخۆ جلوبه‌رگی منداڵه‌كه دابكه‌نه‌و ئه‌و شوێنه‌ی نه‌وتی به‌ركه‌وتووه ئه‌بێت جوان به ئاو و سابوون بشۆرێت. 3-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵمه‌ده منداڵه‌كه‌ت بڕشێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕشایه‌وه هه‌وڵبده بینوشتێنیته‌وه بۆ پێشه‌وه یان له‌سه‌ر لای چه‌پ دایبنێ و سه‌ری بۆ خواره‌وه بێت. 4-منداڵه‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ ببه بۆ نه‌خۆشخانه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure