7/4/2019 04:11 PM

ڕۆمانی ڕیشی حەیدەر بڵاوکرایەوە

 

ئەم ڕۆمانە بەرهەمێکی نوێی نوسەر ( ئارام حەسەن )ە ولە دوتوێی ٢٦٤ لاپەڕەدا بەئامادەبوونی نوسەران و ئەدیبان لە یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی بڵاو کرایەوە.
ئەم ڕۆمانە لەسەردەمی پاشایەتییەوە درێژدەبێتەوە تا دەگاتە دەیەی دووەمی ئەم سەدەیە، ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە لەدەڤەری سلێمانی دا یەوتێیدا ڕیشی حەیدەر دەبێتە گرێ کوێرەی ڕۆمانەکە.
 ئارام حەسەن سەبارەی بەڕۆمانی ڕیشی حەیدەر بەسایتی خاکی وت: 
ئەمەڕۆمانێکی ساتیرە، سیاسی و کۆمەڵایەتییە، تا سەر ئێسقان کوردییە، چەندین کورتەچیڕۆک و کورتیلەچیرۆک لەخۆدەگرێ، هەموو دەچنەوە خزمەتی شاکەس کە خودی حەیدەرە، ستایل تیایدا تایبەتە بە خودی خۆم،زمان تێیدا زمانێکی له ڕادەبەدەر سادە و ئاسان و کوردییە بە جۆرێک کە ڕۆمانەکە بۆنی داربەڕووی لێدێت
بە شێوازێک نووسیومە کە هەر لە کرێکارێکەوە تا خودی سەرۆک لێی تێبگات
بە زمانێکی تووند و کوچەبازاڕیی ڕەخنە لە عەقڵیەت و کەڵچەڕە داڕزیوەکانی کۆمەڵگەکەم دەگرم، لە یەک کاتدا خوێنەر دەهێنمە پێکەنین و گریان
ڕیش تیایدا گرێی ڕۆمانەکەیە وزەمەن لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوەوە دەستێدەکات و سەرەتای دەیەی دووەمی ئەم سەدەیە کۆتایی دێت شوێنی ڕووداوەکانیش سلێمانی و دەوروبەریەتی.
ئارام حەسەن جگە لە نووسینی ڕۆمان و شیعر لە بواری پەیکەرسازی و کاری هونەریدا خاوەنی چەندین بەرهەمە و پێشانگای جۆراو جۆرە

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved