لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه‌و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت: زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاووڵاتیان گه‌یاندووه. د.ژیار ره‌ئوف نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان و ده‌رهێنانی له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پسپۆڕی بواره‌كه نین لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی پێكهێنراوه. وتی؛ به‌هۆی هه‌بوونی ده‌رمانێكی زۆری كوالێتی نزم كڕین و فرۆشتنی له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌بێ رێنماییه زانستی و یاسایی زیانی زۆری به ته‌ندروستی هاووڵاتیان گه‌یاندووه. وتیشی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جۆراوجۆردا گرتووه كه به‌شێكی ماوه به‌سه‌رچووه‌و به‌شێكیشی ئه‌و ده‌رمانانه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانیان نادیارن و نازانرێت له چ وڵاتێك دروستكراوه‌و به‌شێوه‌ی قاچاخ هاورده‌كراوه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 9 مانگی ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه 722 سه‌ردانیان بۆ ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی هاووڵاتیانی تیدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كردووه كه 258 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه‌و 40 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن بن به‌ڵام به‌هۆی دووباره سه‌رپێچیكردنه‌وه 35 شوێنیان داخراوه. د.ژیار ره‌ئوف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوون و سه‌رپێچی، به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانیان كراوه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌رو روبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه. لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له مانگی (6ی 2018) به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دامه‌زراوه، رۆژانه سه‌ردانی نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure