8/4/2019 10:08 AM

به‌سه‌ربردنی كات له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیان نییه‌

به‌پێی زانیارییه‌ك كه‌ له‌ 17 هه‌زار مێرمنداڵ كۆكراوته‌وه‌، ده‌ریده‌خات كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌م له‌نێوان كاتبه‌سه‌ربردن له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كانداو ئاستی ژیانی كه‌سه‌كاندا هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ گومان ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ گشتگیره‌ی كه‌ كات به‌سه‌ربردن له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا، یاریكردن یان سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌ت به‌ر له‌كاتی خه‌وتن، ته‌ندروستی ده‌روونی تێكده‌دات.

ئۆربێن، توێژه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ی ئینته‌رنێی ئۆكسفۆردو مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌ڵێت "به‌ جێبه‌جێكردنی باشترین شیكارییه‌ ئامارییه‌كان و ته‌كنیكه‌ ڕێبازمه‌نده‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌ممان له‌نێوان خۆشبژێوی و سه‌رقاڵبوونی كه‌سه‌كان به‌ شاشه‌ دیجیتاڵه‌كانه‌وه‌ دۆزییه‌وه‌".

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخست كه‌ كۆی گشتی ئه‌وكاته‌ی كه‌سه‌كان له‌ ڕۆژێكدا له‌ به‌رامبه‌ر شاشه‌كاندا تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن كاریگه‌رییه‌كی كه‌می له‌سه‌ر ده‌روندروستییان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌ به‌كارهێنانی شاشه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر، یه‌ك كاتژمێر یان نیو كاتژمێر به‌ر له‌ خه‌وتن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ خۆشبژێوی كه‌سه‌كان نییه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاپۆرته‌ میدیاییه‌كان به‌رده‌وام وه‌ك ڕاستییه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م شته‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ژیانی كه‌سه‌كان.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved