وه‌ك وێنه‌كان، یاده‌وه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات تێپه‌ڕ ده‌بن. توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه له‌لایه‌ن تیمێك له توێژه‌رانی بۆستۆن كۆلێج كراوه، ده‌ریخستووه كه به تێپه‌ڕینی كات بیره‌وه‌رییه‌كان وردبینییان داده‌به‌زێت و كوالیتی بینینیان كه‌مده‌بێته‌وه. كاتێك كه‌سانێك ڕابردوو به‌بیرده‌هێننه‌وه، ئاستی وردبینی بیره‌وه‌رییه‌كان زۆر پله‌و ئاستی جیاجیایان هه‌یه. هه‌ندێكجار كه‌سه‌كان ئه‌وه‌نده به وردبینییه‌وه یاده‌وه‌رییه‌كانیان به‌بیردێته‌وه كه وه‌ك ئه‌وه وایه له‌و چركه‌دا ڕوویان دابێت. هه‌ندێكجاریش وێنه‌كان ناڕوون و لێڵ ده‌بن. توێژینه‌وه‌كانی پێشوو له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری ده‌ریانخستووه كه ئه‌و ڕووداوانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزمان داده‌نێن –وه‌ك ڕووداوی هاتوچۆ- زۆر ڕوونتر له بیره‌وه‌رییه‌كانی دیكه ده‌مێننه‌وه. توێژه‌ران پرسیار ده‌كه‌ن، كه پاش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له بیرگه‌دا پاشه‌كه‌وت ده‌كرێن یان له یاد ده‌كرێن، چۆن تایبه‌تمه‌ندییه بینینییه‌كانیان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت؟ تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات كه دوای ماوه‌یه‌ك وێنه‌كانی یاده‌وه‌رییه‌كان كاڵده‌بنه‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته كۆنسێرتێكی گروپێكی موزیكی دڵخوازی، ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌وێ ئه‌زموونیان ده‌كات، وه‌ك ڕووناكی شانۆ یان هێزی ده‌نگی باس، كه‌م كه‌م و به تێپه‌ڕینی كات كاڵده‌بنه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure