زۆر كه‌س به‌رزو نزمییه‌كی زۆر له كێشیاندا ئه‌زموون ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به هۆكارێكی نادیار كێشی زۆر ده‌چێته‌سه‌ر ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی تایبه‌ته‌وه هه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت نه‌بێت، ڕه‌نگه یه‌كێك له‌م هۆكارانه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش: *خواردنی زۆر *سووڕی مانگانه *له سگ وه‌ستانه‌وه *كه‌مبوونه‌وه‌ی مێتابۆلیزم به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه *كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی جه‌سته‌یی *وشكبوونی له‌ش به‌هۆی كه‌می ئاو یان خوێی زیاده *سترێس، خه‌مۆكی یان دڵه‌ڕاوكێ *كه‌مخه‌وی ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێك به یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه كێشی زیادی نه‌كردبێت، ده‌بێت بۆ دیاریكردنی هۆكاری قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكات.
11 هۆكاری باو كه ده‌توانن ببنه هۆی زیادبوونی خێرای كێش: *خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمانه‌كان *بێخه‌وی شه‌وانه *وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان *كۆنیشانه‌ی هێلكه‌دانی فره‌كیستی *كێشه‌ی وه‌ستانی دڵ *نه‌خۆشی گورچیله *نه‌خۆشی سیروز *كێشه‌ی تیرۆئید *به‌رهه‌مهێنانی زیاده‌ی هۆرمۆنی كۆریتزۆل *به‌رهه‌مهێنانی زیاده‌ی هۆرمۆنی گه‌وره‌بوون *شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure