به‌رنامه‌یه‌كی ناته‌ندروستی خۆراك كه چه‌وری و كۆلیتسرۆڵی زۆره، ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشی چاو و له‌ده‌ستدانی بینایی. ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كه له زانكۆی ساوس هامپتۆن. د.ئاریونا راتنایاكا پیشانیداوه كه چۆن خانه‌كانی تۆڕینه‌ی چاو، به‌هۆی خواردنی خراپه‌وه زیانیان پێده‌گات، هه‌روه‌ها ڕێگه‌چاره‌یه‌كی نوێی پێشنیار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خانانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن پارێزراو بن. ئه‌وه‌ی كه چۆن خواردنی خراپ ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی هێشتا ڕوون نییه، بۆیه زانایان له‌سه‌ر هۆكاری خۆاردن له‌سه‌ر خانه‌كانی تۆڕینه‌ی چاوی شیكارییان كرد. زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م خانانه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نه‌رمی ده‌نوێنن و ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج بگونجێنن؛ له‌كاتێكدا خواردنی پڕچه‌وری ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌ی خۆگونجاندنه تێكبدات و له درێژماوه‌دا ببێته هۆی زیانگه‌یاندن و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی. هه‌نگاوی دواتری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه كه به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێن تاوه‌كو بزانن ئایا ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی خواردنه‌وه ئه‌و زیانه‌ی به خانه‌كان ده‌گات قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان نا. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure