9/4/2019 09:15 AM

گروپی لوڕ کۆنسێرتێک بۆ هاوکاری لوڕستان سازدەکات

گروپی موزیکی لوڕ کۆنسێرتێک بە بەشداری 10 هونەرمەند لە شاری سلێمانی سازدەکات کە داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی لوڕستان دەبێت.

رۆژی شەممە 13-4-2019 گروپی موزیکی لوڕ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی کۆنسێرتێک بە بەشداری هونەرمەندانی گۆرانیبێژ (محەمەد رەئوف کەرکوکی، شیلان عوسمان، لوقمان سەلیم، سەعدون کاکەیی، عەتا چاوشین، عوسمان میروەیس، کەنار تەها، رێناس وریا، شوان قەرەداغی، نیان عەبدوڵا) سازدەکات.

ئەم کۆنسێرتە خێرخوازيیەو لە تەلاری هونەر لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و داهاتی کۆنسیرتەکەش بۆ زیانلێکەوتووانی لوڕستان دەبێت.

هاوکات رۆژی شەممە 6-4-2019 لە کافێ نێتی ئەمنەسورەکە کەمپینێکی خێرخوازی بە دروشمی (ژیان بۆ لوڕستان) لەلایەن سەنتەری هاوبەشی لوڕو گروپی موزیکی لوڕو بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر راگەیەنرا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری کە تا رۆژی 13-4-2019 بەردەوام دەبێت.

خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved