له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رجه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای نمونه داده‌خات. گۆنا سه‌ردار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنی كاره‌كه‌ی، ئارایشتگای نمونه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خرێت. وتیشی: یه‌كێك له بنه‌ماكانی كاركردنی ئارایشتگاكان پابه‌ند بوونیه‌تی به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان، پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وه‌رده‌گرن له‌ڕووی ته‌ندروستیيه‌وه شوێنه‌كه‌یان پاكوخاوێن بێت. وتیشی: ئه‌وشوێنه‌ی بۆ تاتۆكردن ته‌رخانكرابوو له ئارایشتگای نمونه، زۆر پیسبووه‌و به‌شێكی زۆری شوێنه‌كه ژه‌نگی كردووه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه دروستده‌كات كه له‌و شوێنه تاتۆ دروستده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ئارایشتگای نمونه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure