توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات كه هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین له‌سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك كاریگه‌ری داده‌نێت كه یارمه‌تی ده‌دات چۆنیه‌تی خواردنمان كۆنترۆڵ بكه‌ین و له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌ڵه‌وی بدۆزینه‌وه. ئۆكسی توسین هۆڕمۆنێكه كه ڕۆڵێكی به‌رچاو له هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاستبێژی، دڵه‌ڕاوكێ، توانای سێكسی، منداڵبوون و په‌یوه‌ندی دایك و كۆرپه‌دا ده‌گێڕێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خه‌ڵك هه‌ندێكجار پێیده‌ڵێن "هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی". به‌پێی ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی به‌ربڵاوی قه‌ڵه‌وی له ساڵی 1975ـه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سێ به‌رامبه‌ر نییه. له ساڵی 2016دا نزیكه‌ی 2 ملیار كه‌س كێشی زیاده‌یان بووه، كه زیاتر له 650 ملیۆن كه‌سیان قه‌ڵه‌وییان هه‌یه. قه‌ڵه‌وی كاریگه‌رییه‌كی ئابووری زۆر نه‌رێنی هه‌یه. به‌پێی ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و به‌رگری به‌راورد كراوه كه تێچووی ساڵانه‌ی پزیشكی قه‌ڵه‌وی له ئه‌مریكا نزیكه‌ی 147 ملیار دۆلار بووه له ساڵی 2008دا‌و مامناوه‌ندی تێچووی پزیشكی بۆ قه‌ڵه‌وی 1492 دۆلار زیاتر بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه كێشیان ئاسایی بووه. ئۆكسیتوسین له‌وانه‌یه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی قه‌ڵه‌وی به‌كاربێت. توێژیه‌نه‌وه‌یه‌كی پێشوو ده‌ریخستووه كه سپره‌ی لووتی ئۆكسیتوسین، له‌گه‌ڵ ئه‌و خولگانه‌ی مێشك كارلێك ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خواردن كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure