چۆنیه‌تی هه‌ستی ساوین هێشتا بۆ ئێمه ڕوون نییه. زانایانی زانكۆی ئێن.ئای.تێك میكانزیزمه‌كانی هه‌ستی ساوین ده‌دۆزنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن كه مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌ست به شته‌كان ده‌كه‌ن. كاتێك ڕه‌قیی ته‌نێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، له‌رینه‌وه‌ی پێستی كه‌سه‌كان، زانیاری فه‌زایی و تایبه‌تمه‌ندییه مكانیكییه‌كانی دیكه به‌پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕدرێن. ئامانج ئه‌وه‌یه مۆدێلێك دروستبكرێت كه له نرخاندنی جیاوازی كه‌سه‌كان له‌ئاستی ڕه‌قبوونی ته‌نه‌كان تێبگه‌ین. تیمێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی ته‌كنۆلۆژی ناگۆیا له ژاپۆن ده‌ڵێن كه مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌ست به ئاستی ڕه‌قبوونی ته‌نێك ده‌كه‌ن. یۆشیهیرۆ تاناكا ده‌ڵێت "هه‌ستكردنی ڕه‌قی، یه‌كێك له بنه‌ماییترین هه‌سته‌كان، شتێكی ئاڵۆزه‌و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی نێوان تایبه‌تمه‌ندییه فیزیكییه‌كان و هه‌ستی ساوین ته‌نیا بۆ تێگه‌یشتن له هه‌سته‌كان پێویست نییه، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی كه‌لوپه‌له‌كان و ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ستیان پێده‌كه‌ین گرنگه. تاناكاو هاوتیمییه‌كانی هه‌سته‌وه‌رێكیان دروستكرد كه له‌ده‌وری په‌نجه‌ی ده‌ست و له‌نێوان جومگه‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌م ده‌به‌سترێت. كاتێك كه‌سێك ده‌ست له شته جیاوازه‌كان ده‌دات هه‌سته‌وه‌ره‌كه له‌رینه‌وه‌ی پێست وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به ته‌نه جیاوازه‌كان ده‌پێوێت. كاتێك كه‌سێك ده‌ستی له‌شتێك ده‌دا، داوایان ده‌كرد كه ڕه‌قبوونه‌كه‌ی به ژماره‌یه‌ك له یه‌ك تا 100 بڵێت. به‌شداربووان چاویان ده‌به‌ستراو هێدفۆنیان له گوێ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بیستن. دواتر ئه‌و ژماره‌یه به‌راورد ده‌كرا به پێوه‌ره‌كانی وه‌ك له‌رینه‌وه‌ی پێست، لێكخشانی پێست و ته‌نه‌كان، قه‌باره‌ی ته‌نه‌كان و ئه‌وه‌ی كه چه‌ند دانه ته‌ن بوون. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخست كه كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌ست به شتێك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هۆكاری زینده‌مكانیكی وه‌ك پێكهاته‌ی په‌نجه‌مۆر یان ڕه‌قبوونی په‌نجه‌كان كاریگه‌ری ببێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure