10/4/2019 09:17 AM

دەست بەسەر بڕێكی زۆر سیردا دەگیرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕی زیاتر لە تەنێك و دووسەد كیلۆ سیری خراپبوودا دەگرن كە سەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووەو شیاوی خواردن نیە.

ئازاد نەبی نوێنەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەی كۆگاكان لە یەكێك لە كۆگاكانی ناو شاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەر بڕی زیاتر لە 1200 كیلۆگرام سیردا كە سەرقەباغی قتوەكەی ژەنگی كردووەو نموونەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوەو وەڵامی بە نەشیاو بۆ بەكارهێنان و خواردن هاتۆتەوە.

نوێنەرەكەی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری دەرنەچوونی لە تاقیگەدا دەگەڕێتەوە بۆ ژەنگكردنی سەرقەپاغی قتوەكە كە ژەنگەكەو ماددەكە كارلێك دەكەن و لەكاتی خواردندا كرداری ئۆكسان لە لەشی مرۆڤدا ڕوودەدات كە بەرگری لەش لاواز دەكات.

وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو سیرەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر. 

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved