زانایانی ده‌مار له زانكۆی تێگزاس ئه‌ت ئۆستین، گروپێك له خانه‌كانیان له مێشكدا ده‌ستنیشان كرد كه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بیره‌وه‌رییه تۆقێنه‌ره‌كان به‌رپرسن. ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌توانێت پێشنیاری نوێ سه‌باره‌ت به كات و ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ، فۆبیاكان و نه‌خۆشی سترێسی دوای كاره‌سات بخاته‌ڕوو. له وتاره نوێكه‌دا كه له جورناڵی زانستی ده‌ماری نه‌یچردا بڵاوبووته‌وه، ئه‌و خانانه كه به "نۆرۆنه‌كانی له‌ناوچوون" ناونراون، وه‌ك به‌رپرسی سه‌ركوتی بیره‌وه‌رییه تۆقێنه‌ره‌كان ده‌ستنیشان كراون و ئه‌م خانانه به چالاكبوونیان ده‌بنه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه تۆقێنه‌ره‌كان. له‌كاتی پاڤلۆڤ و سه‌گه‌كانییه‌وه، زانایان ده‌زانن ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی ئێمه هه‌ڵمانگرتوون له‌كاتی نه‌خوازراودا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و به‌شێوه‌ی خۆكارانه ده‌رده‌كه‌ونه‌وه. به‌ڵام نه‌ده‌زانرا كه ئه‌م شته چۆن ڕووده‌دات. مایكڵ در‌و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری زانستی ده‌ماری و نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "زۆربه‌ی كات بیره‌وه‌ری ترسان له ڕوواده‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه زانیارییه‌كی كه‌ممان له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه هه‌یه. ئه‌مجۆره توێژینه‌وانه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن تا له هۆكاری هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌ك دڵه‌ڕاوكی و نه‌خۆشی سترێسی پاش كاره‌سات تێبگه‌ین، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات كه بزانین چ چاره‌سه‌رێك گونجاوه بۆیان". ده‌ستكه‌وتێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه بوو كه تیمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و خانانه‌ی ده‌بنه هۆی سه‌ركوتی یاده‌وه‌رییه تۆقێنه‌ره‌كان، له به‌شی هیپوكامپسدان. به‌ڵام به‌گشتی و پێشتر وازانراوه كه به‌شێكی دیكه‌ی مێشك واته ئامیگدالا له كۆنترۆڵی ترس به‌رپرسه. هیپوكامپس به‌رپرسی زۆر لایه‌نی یاده‌وه‌ری و ڕێدۆزینه‌وه‌ی فه‌زاییه‌و وادیاره كه ده‌ورێكی گرنگی له‌وه‌دا هه‌یه كه ترس به چۆنیه‌تی ڕوودانه تۆقێنه‌ره‌كان ببه‌ستێته‌وه بۆ وێنه ئه‌وه‌ی كه چۆن یاده‌وه‌رییه‌كی ترسناك به شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure