ڕه‌نگه سنوورداكردنی شه‌كر ڕۆژێك ببێته چاره‌سه‌ر بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌كێشان. توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر مشك كراوه ده‌ریده‌خات چۆن توانایی خانه‌كان بۆ به‌كارهێنانی گلوكۆز یارمه‌تی ده‌دات تا كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌كاتی هه‌وكردنی سییه‌كاندا خۆی ڕێكبخات. توێژینه‌وه‌كه پێشنیار ده‌كات كه له‌كارخستنی وه‌رگره‌كانی شه‌كر له سییه‌كاندا ده‌توانێت هه‌وكردن یان حاڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك ئاسم، هه‌ستۆكی یان توشبوونی كرمه مشه‌خۆره‌كان كه‌مبكاته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له لایه‌ن زانكۆكانی مه‌نچێسته‌ر، ئاسترا زێنێكا، زانكۆی ساوس هامپتۆن و دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی ئه‌مریكا كراوه له گۆڤاری ئیمیونولۆجی نه‌یچردا بڵاوبووه‌ته‌وه. پرۆفیسۆر ئه‌ندرۆ مه‌كدۆناڵد به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌كێشان، ده‌بنه هۆی حاڵه‌تی مه‌ترسیدار له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی خه‌ریكی گه‌شه‌سه‌ندندا. سه‌دان كه‌س ڕۆژانه به‌هۆی نه‌خۆشی ئاسمه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، نه‌خۆشییه‌كانی به‌هۆی مشه‌خۆره‌كان توشی سییه‌كان ده‌بن كێشه‌ی بێ بڕوانه‌وه‌ی هه‌موو ئاسیا‌و ئه‌فریقایه. بیرۆكه‌ی گۆڕینی ئاستی گلۆكۆز له سییه‌كاندا، ڕه‌نگه ڕۆژێك بتوانێت ببێته ڕێكارێكی گرنگ له چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure