10/4/2019 09:30 AM

زۆرترین لێدانی دڵ له‌كاتی وه‌رزشكردندا ده‌بێت چه‌نده‌ بێت؟

كاتی وه‌رزشكردن، ڕێژه‌ی لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌كێشانتان زیاد ده‌كات و برێكی زۆرتر ئۆكسیجن له‌ سییه‌كانه‌وه‌ ده‌چێت بۆ ناو خوێن و له‌وێوه‌ بۆ ئه‌و ماسولكانه‌ی كه‌ ڕاهێنانیان پێده‌كرێت.

دیاریكردنی باشترین ڕێژه‌ی لێدانی دڵ له‌كاتی وه‌رزشكردندا، په‌یوه‌ندی به‌ ئامانجی وه‌رزشكردن، ته‌مه‌ن و باری جه‌سته‌یی كه‌سه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. لێدانی دڵ و قورسی وه‌رزشكردن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه‌ (تا وه‌رزشكردن قورستر بێت، لێدانی دڵ خێراتر ده‌بێت).

كاتێك تا قورسترین ئاستی شیاو وه‌رزش ده‌كه‌ن، لێدانی دڵ ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاستی لێدان واته‌ (HRmax)، ئه‌وه‌ش خێراترین ڕێژه‌یه‌ كه‌ دڵ بتوانێت لێبدات. وه‌رزشكردن له‌و ئاسته‌دا بۆ هه‌موو كه‌س به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ باشترین ئاكامی لێوه‌ربگرین. جیاوازییه‌كی زۆر له‌ شێوازه‌كانی پێوانی HRmax هه‌یه‌. له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ساڵی 2001 بڵاوبووته‌وه‌، به‌پێی ئه‌م هاوكێشه‌ ده‌توانین زۆرترین ئاستی لێدانی دڵ به‌ده‌ستبهێنین:

0.7 ی ته‌مه‌ن له‌ 208 كه‌مبكه‌ره‌وه‌. بۆ وێنه‌ ده‌بێت ئه‌م ژماره‌یه‌ بۆ كه‌سێكی 45 ساڵ به‌رامبه‌ری 177 بێت.

كاتێك ڕێژه‌ی لێدانی دڵ به‌ده‌ستده‌هێنین پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه‌ هه‌سته‌كان وه‌ك ترس یان هه‌یه‌جان، به‌كارهێنانی كافاین و هۆڕمۆنه‌كانی وه‌ك ئادێرناڵین هه‌موویان ده‌توانن ببنه‌ هۆی بردنه‌سه‌ری لێدانی دڵ.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا وه‌رزشكردن له‌ئاستی زۆرترین لێدانی دڵدا بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیداره‌؟ وه‌ڵام نه‌خێره‌! بۆ زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌ وه‌رزش نه‌كردنه‌ نه‌ك وه‌رزشكردن له‌و ئاسته‌دا. قازانجه‌كانی وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام ڕوونه‌، توێژینه‌وه‌ی نوێ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌رزشكردنی زیاده‌ نابێته‌ هۆی زیادكردنی قازانجه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان دڵ و ده‌مار، واته‌ گرنگه‌ كه‌ به‌پێی پێویست وه‌رزش بكرێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved