10/4/2019 09:34 AM

جگه‌ره‌كێشان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی نه‌زۆكی منداڵه‌كانتان

ئاستی كه‌می ئۆكسیجن له‌ منداڵداندا كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان یان pre-eclampsia دروستده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌ره‌كانی دواتردا ببێته‌ هۆی نه‌زۆكی.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی كه‌مبریجه‌وه‌ كراوه‌و ده‌ریده‌خات ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو زگی دایكیدا توشی حاڵه‌تی هایپۆكسیا (كه‌می ئاستی ئۆكسجین) ببێته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هێلكه‌دانی منداڵه‌كه‌ زووتر ته‌مه‌نی بچێته‌سه‌رو ژماره‌ی هێلكۆكه‌ش كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

هایپۆكسیا له‌ناو منداڵداندا به‌ چه‌ندین هۆكار دروستده‌بێت له‌وانه‌ جگه‌ره‌كێشان، پری-ئیكلامپسیا، قه‌ڵه‌وی دایك و ژیان له‌ شوێنی به‌رزدا. پێشتر ده‌زانرا كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ كێشه‌ی ته‌ندروستی جددی بۆ منداڵ دروستده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی كه‌ له‌مدواییه‌دا ئه‌نجامدراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كاریگه‌ری هایپۆكسیا له‌سه‌ر نه‌زۆكی ده‌رده‌خات.

بۆ لێكدانه‌وه‌ی كاریگه‌ری هایپۆكسیا، توێژه‌ران له‌ تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌ی مێتابۆلیك له‌ زانكۆی كه‌مبریج، جرجی دووگیانیان له‌ڕۆژی شه‌شه‌م تا بیسته‌می دووگیانی، له‌ شوێنێك دانا كه‌ ڕێژه‌ی ئۆكسیجنی هه‌واكه‌ی 13% بوو له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی ئۆكسجین له‌ هه‌وای ئاساییدا 21%ـه‌. دواتر له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌زۆكی به‌چكه‌كانیان توێژینه‌وه‌یان كرد. له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ ژماره‌ی هێلكۆكه‌ی ئه‌وانه‌ی دایكیان له‌كاتی دوو گیانیدا ئۆكسجینی كه‌متری پێگه‌یشتووه‌، له‌چاو ئه‌وانی دیكه‌ كه‌میكردووه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved