له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئیندۆمی مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت! ئایا ئیندۆمی ئه‌بێته هۆی شێرپه‌نجه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی كۆلێژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بریتین له: *له ئێستادا به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت منداڵان و مێرمنداڵان له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند جارێك ئیندۆمی ده‌خۆن و كۆمه‌ڵێكی به‌رچاویش بووه‌ته ژه‌مێكی سه‌ره‌كی ڕۆژانه‌یان، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن كه چه‌ند زیانێكی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستیان به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان. گرنگترین زیانه ته‌ندروستییه‌كانی ئیندۆمی: 1-زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی و كۆنیشانه‌ی ئێكس: چونكه بڕێكی زۆر له كاربۆهیدرات و چه‌وری تێدایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به وزه. 2-كه‌می ڤیتامین و كانزاكان: چونكه ئیندۆمی به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه خواردنێكه ته‌نها تێرت ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی پێكهاتووه به‌سووده‌كانی خۆراكی تێدا بێت. 3-كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن. 4-دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و زیادبوونی ئه‌گه‌ری كورتی باڵا له منداڵ و مێرمنداڵان ئه‌گه‌ر ڕۆژانه یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك بخورێت. 5-كه‌می ته‌ركیزو دابه‌زینی ئاستی خوێندكار له قوتابخانه‌و زوو شت له‌بیرچوونه‌وه. 6-زیادبوونی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌رو پوكانه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك. 7-زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌رزی ئاستی كولیسترۆڵی خراپ و چه‌ورییه سیانیه‌كان له‌ناو خوێندا. 8-زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ؛ بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه نابێت بیخۆن. 9-زیادبوونی ئه‌گه‌ری سه‌رئێشه‌و دڵ تێكهه‌ڵهاتن و دڵته‌نگی و زوو توڕه‌بوون و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ. 10-زیادبوونی ئه‌گه‌ری قه‌بزی و ئاكامه‌كانی وه‌ك مایه‌سیری و خراپتربوونی نیشانه‌كانی ته‌هیجی كۆڵۆن و دڵه‌كزێ. 11-هه‌ندێك توێژینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیانی هه‌یه بۆ گورچیله‌و جگه‌ر به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر پێویسته. ئایا ئیندۆمی ئه‌بێته هۆی شێرپه‌نجه؟ ئیندۆمی هیچ مادده‌یه‌كی تێدا نیه ڕاسته‌وخۆ ببێته هۆی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر به‌پێی ستانداره جیهانیه‌كان دروست كرابێت، به‌ڵام زۆر خواردنی چونكه ده‌بێته قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش و كه‌می ڤیتامین و كانزاو مادده ڕیشاڵیه‌كان، بۆیه ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه. ڕای پزیشكه پسپۆڕه‌كانی زانستی خۆراك ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆرێت و نه‌درێت به منداڵ و مێرمنداڵان و باشتره ئه‌گه‌ر خورا زۆر كه‌می لێبخورێت له مرۆڤی سه‌روو هه‌ژده ساڵ به‌مه‌رجێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure